گه‌شتێکی دوو هه‌فته‌یی بۆ کوردستان
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌کانی کۆمه‌ک و به‌رجه‌سته
کردن و گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان، له‌و پرۆژانه‌دا،
له 28/3 تا 12/4/2010 گه‌شتێکی دووهه‌فته‌ییم بۆ وڵات سازدا.
ڕۆژی یه‌کشه‌مه ڕێکه‌وتی 28/3/2010
گه‌یشتمه فڕگه‌ی هه‌ولێر، له‌وێنده‌ر کاک کاروان عارف، که به‌ر
له سێ هه‌فته گه‌ڕابۆوه بۆ وڵات، چاوه‌ڕێم بوو. هه‌مان ئێوارێ
به‌ره‌و شه‌قڵاوه به‌ڕێکه‌وتین. له گوندی سویدی که به‌رانبه‌ر
چیای سه‌رکه‌شی سه‌فینه، له میوانی
چیای سەفین دامه‌زراین.
«سویدیش ڤیڵج له شه‌قڵاوه، کۆمه‌ڵه (ماڵۆچکه)کوخی مۆدێرن و
به‌ستانداردی سویدی دروستکراوه»
29/3/2010
به‌یانی سه‌عات 9، گه‌یشتینه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خاتو پاکیزه
ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و مامۆستا عه‌بدولجه‌بار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری، بۆ گفتوگۆ و باسکردنی
کاره‌کانی کۆمه‌ک « کۆمه‌ک لیژنه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا پێکهێناوه، که خاتو پاکیزه و مامۆستا
عه‌بدولجه‌بار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و کاک ئاسۆس له‌لایه‌ن کۆمه‌ک
ـه‌وه، تێیدا به‌شدارن. بۆ زانیاری زیاتر، بڕوانه ماڵپه‌ڕی
کۆمه‌ک
www.komak.nu»
30/3/2010
چوینه سۆران، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری یه‌که‌م له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سۆران، مامۆستا عه‌لی ڕه‌سوڵ،
سه‌ردانی چه‌ند فێرگه‌یه‌کمان کرد. له فێرگه‌ی ساوێن کاریان
له‌سه‌ر «تاقیکردنه‌وه‌ی ڕووپێوی» ده‌کرد. دواتر چووینه
فێرگه‌یه‌کی دیکه، ئه‌م فێرگه‌یه له پرۆژه‌کانی کۆمه‌ک ـدا
نییه.
پاشان چووینه ڕه‌واندز و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی
ڕه‌واندز کۆبووینه‌وه بۆ کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی نوێی کۆمه‌ک له‌وێ.
31/3/2010
به‌یانی سه‌عات 9 گه‌یشتینه مه‌خموور، سه‌عات 9:30 له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور، کاک ئاسۆس، سیمینارێکی
بۆ مامۆستایان و به‌رپرسانی په‌روه‌رده سازکرد، شاره‌وان (قایمقام)
ی مه‌خمووریش، کاک به‌رزان سه‌یدکاکه و مامۆستا شۆڕش،
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور، هه‌روه‌ها مامۆستا
عه‌بدولجه‌بار و چه‌ند سه‌رپه‌رشتیارێکی ده‌ڤه‌ره‌کانی، ڕه‌واندز،
سۆران، مێرگه‌سوریش له‌وێنده‌ر ئاماده‌بوون.
1/4/2010
ئه‌مڕۆ، سه‌عات 8:38 ده‌قیقه‌ی به‌یانی له شه‌قڵاوه‌وه چووین بۆ
ڕانیه. له‌وێنده‌ر، کاک ئاسۆس شه‌فیق و من، کورته‌باسێکمان له
کتێبی سیسته‌می فێرکای هاوچه‌رخ بۆ قۆناخی بنه‌ڕه‌تی و ڕۆڵی
مامۆستا، به پاوه‌رپۆینت، وه‌ک وانه‌یه‌ک بۆ خوێندکارانی
دواقۆناخی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی ڕانیه گوته‌وه.
ئه‌م خوێندکارانه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن،
زۆربه‌یان ده‌بن به مامۆستای قۆناخی بنه‌ڕه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێی نیگه‌رانیه ئاستی نزمیی زانیاری ئه‌م خوێندکارانه بوو،
زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی، دین و
مه‌زهه‌به‌کان و ته‌ریقه‌ته‌کان، فه‌لسه‌فه و ته‌نانه‌ت هونه‌ریش
زۆر لاواز بوو. دواتر کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ قایمقام و
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه‌دا کرد.
3/4/2010
کامێرای کوردستان تیڤی هاته شه‌قڵاوه، کاک ڕزگار مامه،
گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ کاروان عاترف و مندا، بۆ به‌رنامه «خێزان و
په‌روه‌رده» سازدا.
4/4/2010
ئه‌مڕۆ، سه‌عات 11:16 ده‌قیقه‌ی به‌یانی کۆبونه‌وه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سازکرد، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که له‌گه‌ڵیان
کۆبوینه‌وه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و
توێژینه‌وه‌ی زانستی، که پێکهاتبوون له، د. عومه‌ر حه‌مه‌دئه‌مین،
عه‌زیمه نه‌جمه‌دین، په‌یمان عه‌بدولکه‌ریم، شلێر محێدین و
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان. د. عومه‌ر باسی هه‌ندێ کاری لیژنه‌که‌ی
بۆ کردین و باسی له‌و بڕه پاره‌یه کرد (150 ملیارد دینار) که
په‌رله‌مان بۆ بنیاتنانی فێرگه‌ی هاوچه‌رخ ته‌رخانی کردووه،
کاک ئاسۆس به‌کورتی باسی دامه‌زراندنی کۆمه‌ک، ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی
کاره‌کانی کرد، فێرگه‌کانی، که له‌سه‌ر رێبازی کۆمه‌کن و له
چه‌ند ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌دا هه‌ن، و له‌چ ئاستێکدان. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به جه‌ند گرفتێکدا، له‌وانه:
1- که‌می بینای خوێندگه‌کان
و زۆری فێرخواز.
2-ناڕێکی و بێبه‌رنامه‌یی
له دابه‌شکردنی مامۆستا، به‌سه‌ر فێرگه‌کاندا.
3-که‌می کاتی
خوێندن.
له گشت ئه‌م گرفتانه‌ش سه‌ره‌کیتر، هه‌بوونی فێرگه(نزیکه‌ی) له
هه‌موو گودنێکدا، کێشه‌یه، چونکه ده‌بێته هۆی په‌رتکردنی توانای
وه‌زاره‌تی فێرکاری (په‌روه‌رده) و خه‌رجێکی زۆر و به‌رهه‌مێکی
که‌م. فێرگه‌ی واهه‌یه، ژماره‌ی فێرخوازه‌کانی، 5 تا 10 منداڵن.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته دابڕانیان و تێکه‌ڵ نه‌بوونیان له‌گه‌ڵ منداڵانی
دیکه و له کۆتاییشدا ته‌نانه‌ت به که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆشیان نامۆده‌بن.
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م گرفتانه‌ش دووانن:
1- نه‌بوونی ده‌ستوری فێرکاری
2- نه‌بوونی سیسته‌می فێرکاری
پێشنیاز و چاره‌سه‌ره‌کانی کۆمه‌ک :
1-کۆکردنه‌وه‌ی فێرگه‌کان له
ناوچه‌یه‌ک، واتا هه‌موو فێرگه‌کان که بچوکن یاخود له‌یه‌که‌وه
نزیکن بکرێن به‌یه‌ک.
2-سه‌رله‌نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌ی مامۆستایان له ده‌ڤه‌ره‌کاندا.
3- زیاد کردنی کاتی خوێندن بۆ نمونه له ڕۆژێکدا 6 تا 8 ، سه‌عات.
4- وه‌زاره‌تی فێرکاری و فێرگه‌کانیش، ساڵنامه‌ی تایبه‌تی خۆیان
هه‌بێ.
ئه‌ندامانی لیژنه‌که، له‌گه‌ڵ بیروبۆچونه‌کانی کۆمه‌کدا هاوڕابوون،
داواکارییان له کۆمه‌ک ئه‌وه‌بوو، که ڕه‌ش نووسی ده‌ستوری
فێرکاری ئاماده‌بکات. ئێمه‌ش داوامان لێکردن ده‌رفه‌تمان
بده‌نێ،که منداڵانی
دوای نیوه‌ڕۆ، چووینه دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و له گه‌ڵ
د.حه‌مید ده‌ربه‌ندی ((ڕاوێژکاری دێوان)) کۆبووینه‌وه. هه‌مان
گرفت و کێشه و پێشنیار و چاره‌سه‌ریش، بۆ ئه‌و ڕوونکرایه‌وه.
5/4/2010
کاروان عارف و من، له به‌رنامه‌ی ڕۆژباش کوردستان، که
به‌رنامه‌یه‌کی زیندییه و له کوردستان تیڤدا په‌خشده‌کرێت،
به‌شداربووین.
ته‌وه‌ڕی باسه‌کان، ده‌رباره‌ی کار و پرۆژه‌کانی کۆمه‌ک و کتێبی
پلانی فێرکاری هاوچه‌رخ، بوون.
6-4-2010
سه‌عات 9 ی به‌یانی گه‌یشتینه مه‌خموور، له فێرگه‌ئ بازاڕگه‌ی
مه‌خـموور وانه‌یه‌کی « فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان» ـم بۆ پۆلی
پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی گووته‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مجاره وانه‌ی
فه‌لسه‌فه بۆ قۆناخی بنه‌ڕه‌تی له کوردستاندا بگوترێته‌وه.
فێرگه‌ی بازاڕگه له مه‌خموور، یه‌کێکه له پرۆژه هه‌ره
سه‌رکه‌وتووه‌کانی ڕێکخراوی کۆمه‌ک. ماوه‌ی پێنج ساڵه پرۆژه‌ی
پۆلی هاوچه‌رخ له‌و فێرگه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت. هۆشیاری و ڕاده‌ی
تێگه‌یشتن و ده‌رککردنی منداڵانی ئه‌و فێرگه‌یه، له ئاستێکی زۆر
به‌رزدایه و دڵسۆزی و لێهاتوویی و خۆبه‌خشی به‌ڕێوه‌به‌ر و
مامۆستاکانیش، که‌م وێنه‌یه!
له کتێبی «7 وانه‌ی فه‌لسه‌فی» وانه‌ی «گوڵفرۆشی» ـم گوته‌وه.
منداڵه‌کان وانه‌که‌یان پێ‌خۆش‌بوو، باش له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که
تێگه‌یشتن، ڕێژه‌ی به‌شداربوونیان له گفتوگۆکاندا، ڕێژه‌یه‌کی
به‌رزبوو، پرسیاره‌کانیان ژیرانه بوو، به‌گشتی چالاکانه له
پرسیارکردن و تێبینی و کۆمێنتاردا به‌شداربوون.
پوخته‌ی وانه‌که، گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینه‌وه و سه‌رنجه‌کان، له
شێوه‌ی فیلمێکدا سازکراوه، ده‌توانیت فیلمه‌که له به‌شی فیلم‌دا
ببینیت. پێویسته سوپاسی ساکان عارف بکه‌م بۆ ئه‌و ماندوبوونه‌ی،
له وێنه‌گرتن و سازکردنی فیلمی ئه‌و وانه‌یه‌دا کێشاویه‌تی. ساکان
نموونه‌ی لاوێکی به سه‌لیقه و لێهاتووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌عات 2 ی دوای نیوه‌ڕۆ، چوینه دیداری کاک سه‌فین
دزه‌یی، وه‌زیری په‌روه‌رده، له نووسینگه‌ی خۆی، له به‌شێکی
دیداره‌که‌دا به وردی و به دۆکیومێنت سه‌رله‌به‌ری پرۆژه‌ی
کۆکردنه‌وه‌ی فێرگه‌کانی ده‌ڤه‌ری ڕانیه و مه‌خموورمان خسته
به‌رده‌ستی، هاوکات کێشه و چاره‌سه‌ره‌کانیشمان پێشاندا.
وه‌زیر، هه‌م ئه‌و کاره‌ی لا په‌سه‌ند بوو هه‌م ستایشی کار و
چالاکییه‌کانی کۆمه‌کیشی کرد.
7-4-2010
ئه‌مڕۆ سه‌عات 8 ی به‌یانی 50 منداڵی فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان و 50
منداڵیش له مه‌خمووره‌وه به‌گه‌شت هاتن بۆ هه‌ولێر. سه‌ره‌تا
بردمانن بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر، دواتر پارکی شانه‌ده‌ر، په‌رله‌مانی
کوردستان و دواتر بۆ پارکی سامی عه‌بدول ڕه‌حمان، ئێواره، سه‌عات
7 به‌ره‌و شاره‌کانی خۆیان گه‌ڕانه‌وه.
وه‌ک له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌دا، له دانیشتنه‌که‌ی دوێنێماندا
ڕێککه‌وتبووین، سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆ، ڕێگه‌یان پێداین هه‌ر 50
منداڵه‌که‌ی ده‌ڵاڵان ببه‌ینه ناو په‌رله‌مان. له هۆڵێکی گه‌وره
دانیشتین، نزیکه‌ی 20 خوله‌کی خایاند تا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی
په‌روه‌رده، ئاماده‌بوون. له‌و ماوه‌یه‌دا باسی په‌رله‌مان و
پارته‌کان و ژماره‌ی نوێنه‌ره‌کانیانمان کرد. منداڵه‌کان زانیاری
زۆریان له‌سه‌ر په‌ڕله‌مان و پارته‌کان هه‌بوو.
که لیژنه‌که هاتن سه‌ره‌تا د. عومه‌ر به‌خێریهێناین و باسی
په‌رله‌مان و کاره‌کانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ کردین. دواتر
ده‌رفه‌تی پرسیارکردنی دانێ. منداڵه‌کان پرسیاری زۆر ژیرانه و
پڕمانایان ده‌کرد، به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندی به
فێرگه و فێرخوازه‌وه هه‌بوو. گشت په‌رله‌مانتاره‌کان به‌و توانا
و ڕووکراوه‌یی ئه‌و منداڵانه، زۆر سه‌رسام بوون. منداڵه‌کان پۆلی
5 و 6 ی بنه‌ڕه‌تین.
8-4-2010
به‌یانی زوو له شه‌قڵاوه به‌ڕێکه‌وتین، سه‌عات 8 گه‌یشتینه
ڕانیه، سه‌عات 9 له فێرگه‌ی ده‌ڵاڵان بووین. له‌وێنده‌ر
وانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فه‌م بۆ پۆلی شه‌شی بنه‌ڕه‌تی گوته‌وه. « کلیکی
ئێره بکه بۆ دیتنی به‌شێک له وانه‌که».
بابه‌تی وانه‌که: گوڵفرۆشی «بڕوانه کتێبی 7 وانه‌ی فه‌لسه‌فی»
تێبینی: بۆ شێوازی چۆنیه‌تی گوتنه‌وه‌ی وانه‌که، بڕوانه پێشه‌کی
هه‌مان کتێب.
به‌گشتی: منداڵه‌کان زۆر هاوکاربوون، زۆربه‌یان خوێندنه‌وه‌یان باش
بوو، له پرسیاره‌کان تێده‌گه‌یشتن، وه‌ڵام و سه‌رنج و
کۆمینتاره‌کانیان ژیرانه بوو، ده‌رئه‌نجامه‌کانی وانه‌که جێی
بایه‌خی منداڵه‌کان بوو. منداڵه‌کان له پۆلی چواره‌م و پێنجه‌مدا،
کاریان له‌سه‌ر چه‌ند پرسیارێکی کتێبی «52 پرسیار» کردبوو، بۆیه
ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا هه‌بوو.
9-4-2010
له ڕانیه له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌کی پرۆژه‌کانی کۆمه‌ک له
ڕانیه و ژاراوه کۆبوینه‌وه بۆ گوتوبێژ ده‌رباره‌ی ئه‌و
به‌رنامه تایبه‌ته‌ی، که په‌یوه‌سته به سیسته‌می فێرکاری و
شێوازی کارکردنی کۆمه‌ک له‌م بواره‌دا و بڕیاره کوردستان تیڤی به
زنجیره ئاماده‌ی بکات، تا مامۆستان بۆ خۆیان بڕیار بده‌ن، کامیان
له‌و به‌رنامانه‌دا به‌شدار ده‌بن. ئه‌مه بۆ ده‌ڤه‌ره‌کانی
دیکه‌شه کۆیه، هه‌ولێر، مێرگه‌سور و مه‌خموور.
پێشنیوه‌ڕۆ تا دره‌نگانی ئێوارێ گه‌شتێکمان بۆ بناری قه‌ندیل
ڕێکخست.
10-4-2010
سه‌عات 9:30 به‌یانیگه‌یشتینه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاره‌کانی
په‌روه‌رده‌کانی هه‌ولێر، کۆیه، مه‌خموور، ڕانیه، سۆران و
مێرگه‌سۆر ،کۆبوینه‌وه. ده‌رباره‌ی شێوازی ڕووپێوی و
ده‌رئه‌نجامه‌کانی گفتوگۆمان کرد.
11/4/2010
کاک نوری بێخاڵی و کامێرای کوردستان تیڤی، هاتنه شه‌قڵاوه و
دیدارێکیان ده‌رباره‌ی گووتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ منداڵان
و کاریگه‌رییه‌کانی، له گه‌ڵمدا سازکرد.
12/4/2010
به‌یانی سه‌عات 9 گه‌یشتینه، مه‌خموور، له‌گه‌ڵ مامۆستاکانی
پرۆژه‌کانی مه‌خمووردا باسی به‌رنامه‌که‌ی کوردستان تیڤی کرا، تا
ئه‌وانیش خۆیانی بۆ ئاماده بکه‌ن و له ڕۆژی دیاریکراودا چه‌ند
مامۆستایه‌ک بنێرن. دواتر سه‌ردانی قایمقامی مه‌خموورمان کرد.
سه‌عات یه‌کی دوای نیوه‌ڕۆ، چوینه فڕگه‌ی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ کاروان
عارف و ساکان عارف، له‌وێوه به‌رو ڤییه‌نا و نیوه‌شه‌ویش
گه‌یشتینه‌وه ئۆسلۆ.
له کۆتاییدا به پێویستی ده‌زانم ناوی، نیشتمان فاتیح، ڕاز ڕه‌زا،
ڕزگار مامه، ساکان عارف و کارزان مه‌لا، بهێنم. هه‌ر هه‌موویان
ئه‌رکێکی زۆریان کێشاوه، له سازکرنی پێداویستییه‌کان، وێنه‌گرتن.
کارئاسان کردن و به‌رنامه ساز کردن بۆ کۆمه‌ک و یارمه‌تی دانی من،
سوپاسیان بکه‌م.
که‌ریم مسته‌فا
ئۆسلۆ
15/4/2010
«.............»