«هه‌نگاو به هه‌نگاو»
به‌رنامه‌یه‌که بۆ منداڵان و
هه‌رزه‌کاران، فێری چڵەوگرتنی تووڕەیی
و ناسینی هه‌ست و ڕه‌فتاری جڤاکییان
ده‌کات. ئه‌م به‌رنامه‌یه ساڵی 1992
له‌لایه‌ن Committee
for Children
ی
ئه‌مریکایی، له شاری Seattle
به ناوی SecondStep
داڕێژرا.
له‌و ده‌مه‌وه له چه‌ندین فێرگه‌ی
وه‌ڵاتانی دونیادا کاری پێ ده‌کرێت.
کۆمه‌ک
له (ساڵی 2005 ) وه په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ CFC سازکردووه،
خه‌ریکی ته‌رجه‌مه و پیاده کردنی
هه‌نگاو به هه‌نگاوه. جگه له
کوردستان،
CFC
له پازه (15)
وه‌ڵاتی دیکه هاوکاری هه‌یه و
هاوکارانیان له هه‌زاران فێرگه‌ی
وه‌ڵاته‌کانیاندا به‌رنامه‌ی SecondStep به
زمانی خۆیان ده‌ڵێنه‌وه.
مامۆستایەک، کارتێکی وانەی هەنگاو بە
هەنگاو، نیشانی فێرخوازەکان دەدات ،
لە ئەمریکا،
ماڵپەڕی
CFC
بەرنامەی هەنگاو بەهەنگاو لە فێرگەی
ڕۆژگار، لە کەندەکەوە، ساڵی ٢٠٠٦
به‌رایی ته‌مه‌ن
هه‌ر له به‌رایی ته‌مه‌نه‌وه ده‌بێت
پێش به هه‌ڵسوکه‌وتی دڕ بگیرێت.
هه‌نگاو به هه‌نگاو له ته‌مه‌نی
چوار ساڵییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات.
بناخه‌یه‌کی باش لای منداڵ ساز ده‌کات
بۆ پێش گرتن له ه‌فتاری دڕ و
هه‌روه‌ها بۆ هاندانی ڕووه‌و هاوکاریی
دۆستانه. توانای جڤاکی و هه‌سته‌کیی
به‌رز، له هه‌موو بوارێک‌دا و له
هه‌موو پله‌کانی ژیاندا، ده‌رفه‌تی
سه‌رکه‌وتن هه‌موار ده‌که‌ن.
هه‌نگاو به هه‌نگاو ئامرازێکه منداڵ
له‌گه‌ڵ هونهرگهلی جڤاکیی گرنگ
ڕاده‌هێنێ و توانای هه‌سته‌کییان
سه‌رده‌خات. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا
منداڵ فێری جڵه‌وگرتنی هه‌سته‌کانی
خۆی، ده‌رک کردنی به‌رانبه‌ر و چاره‌ی
کێشه ده‌بێت.
منداڵێکی کەندەکەوە، وێنەی چەند
هەستێکی خۆی دەکێشێت،( پێکەنین،
توڕەیی،خەمباری) ساڵی ٢٠٠٦
هه‌ڵسوکه‌وتی جڤاکی پێویستی به توانا
و هونه‌ری تایبه‌تی هه‌یه، بۆ
نموونه دیاری کردنی هه‌ستی خۆ و
هه‌ستی به‌رانبه‌ر، ڕێز گرتن و
سنگفرهاونی. له هه‌نگاو به
هه‌نگاودا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکانه‌ی
خواره‌وه ده‌کرێت:
هاوسۆزی،
به‌شی
به‌رانبه‌ر بده‌یت و هاوکاریی بکه‌یت،
ڕێزی ڕێسا
بگریت، ڕوانگه‌ی به‌رانبه‌ر بگریت و
په‌ی به هه‌سته‌کانی به‌ریت،
پێشان
دانی په‌رۆشی،
خۆ ڕوون
کردنه‌وه و خۆ نواندن و ده‌ربڕینی
دیدی خۆ،
ده‌تپێشخه‌ری،
هه‌ڵوێست
گرتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاری
گه‌له،
به‌رپرسایه‌تی و پهیمانڕاگرتن،
ڕێز گرتن
له کار و ماڵی خه‌ڵک.
هه‌نگاو به هه‌نگاو چۆن پیاده
ده‌کرێت؟
سه‌ره‌تا مامۆستا له کارت و نامیلکه
و فیلمه‌کانی به‌رنامه‌که ورد
ده‌بنه‌وه. ته‌واو شاره‌زای هونه‌ر و
شێوازی وانه‌گوتنه‌وه‌ی ده‌بن.
ڕاهێنەری تایبه‌ت خولی ڕێنوێنی بۆ
مامۆستاکان ساز ده‌کات. ئه‌م
ڕاهێنه‌رانه له‌لای CFC خولی
تایبه‌تیان له‌م بابه‌ته‌دا دیوه.
وانه‌کانی «هه‌نگاو به هه‌نگاو»
کراونه‌ته کارت. هه‌ر کارته بۆ
هه‌فته‌یه‌ک. دیوێکی کارته‌که
فۆتۆیه‌کی ڕه‌شوسپییه، ئه‌میان رووی
له منداڵان ده‌بێت. دیوی دووه‌م
نووسینه ده‌رباره‌ی ئه‌و فۆتۆیه.
نووسینه‌که ساختارێکی دیاریکراوی
هه‌یه و سه‌رله‌به‌ری به‌رنامه‌که
ده‌گرێته‌وه. مامۆستا له ڕێی ئه‌م
نووسینه‌وه وانه‌که‌ی خۆی
ده‌ڵێته‌وه. وانه‌کان شێوازی
فێرکاریی هه‌مه‌ڕه‌نگی وه‌ک ڕۆڵوازی
(نواندن)، گۆرانی، فیلمی ڤیدیۆ، کتێب
و گفتوگۆ ده‌گرنه‌به‌ر.
نموونه‌ی كارته‌كانی «هه‌نگاو به
هه‌نگاو» کەندەکەوە، ساڵی ٢٠٠٦
منداڵێکی فێرگەی کۆسرەت، لە کۆیە،
پلاکارتێکی بۆ ڕاهێنانی هاوسۆزی،
هەنگاو بە هەنگاو کێشاوە، ساڵی ٢٠١١
منداڵانی پۆلی چوارەمی بنەڕيتی فێرگەی
کۆسرەت، لەگەڵ مامۆستاکەیان، خەریکی
وانەی هەنگاو بە هەنگاون. ساڵی ٢٠١١
تێکڕا کتێبەکانی (( هەنگاو بە هەنگاو
)) شەش(6)
بەرگن
و
لەگەڵ هەر بەرگێدا کتێبێکی ڕێنمایی بۆ
مامۆستا‌و فێرکار تێدایە
به‌رگی زارۆخانه(بۆ
قۆناخی زاڕۆخانە)
به‌رگی یه‌كه‌م
( بۆ پۆلی یەک)
به‌رگی دووه‌م(
بۆ پۆلی دوو)
به‌رگی سێیه‌م
(بۆ پۆلی سێ)
به‌رگی چواره‌م(بۆ
پۆلی چوار)
به‌رگی پێنجه‌م(بۆ
پۆلی پێنج)
تێبینی
بۆ
زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی
http://www.cfchildren.org/second-step.aspx
بکە.
کەریم
مستەفا، بەرگی دووەمی هەنگاو بە
هەنگای لە ئینگلیزییەوە کردووە بە
کوردی.
www.cfchildren.org
Copyright © 2008 p4ckurd. All rights
reserved.
|