په‌یماننامه‌ی جیهانیی زارۆکان
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو
ئه‌نجومه‌نی گشتی
20 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1989
دێباچە
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست،
که، له‌به‌ر
ڕۆشنایی پرنسیپه‌کانی «به‌یاننامه‌ی
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو»،
پێیانوایه سه‌لماندنی باوه‌ڕی سه‌روه‌ریی ڕه‌سه‌ن لای هه‌موو
ئه‌ندامانی مرۆڤایه‌تی و باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی مافی هه‌ر هه‌موو
یه‌کسانه و ده‌ست تێوه‌ردان هه‌ڵناگرێت، بنامه‌یه بۆ ئازادی،
دادپه‌روه‌ری و ئاشتی له جیهاندا، ڕه‌چاویده‌گرن که، گه‌لانى ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتوو، له به‌یاننامه‌که‌یانه‌دا، دووپاتیده‌که‌نه‌وه،
که باوه‌ڕیان هه‌یه به مافه بنگه‌ییه‌کانی مرۆڤایه‌تی و به
سه‌روه‌ری و ڕێزی تاکه‌که‌س و بڕیاره کارئاسانی بکه‌ن، هه‌م
بۆ گه‌شانه‌وه‌ی جڤاکی و هه‌م بۆ سه‌رخستنی ئاستی گوزه‌ران به
ئازادییه‌کی زیاتره‌وه.
ده‌یسه‌لمێنن که، سازمانی
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، هه‌م له «
جاڕی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ»
و هه‌م له « په‌یماننامه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ»
دا، به‌یانیکردووه و
هاوڕایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئازادی و مافانه‌ی
باسیان له‌وێدا هاتووه به هه‌موو مرۆڤیک ڕه‌وایه، بێ هیچ
جۆره جیاوازییه‌ک، وه‌ک ڕه‌گه‌ز، ڕه‌نگ، زایه‌ند، زمان، دین،
بیروڕای سیاسی، یان هه‌ر بابه‌تێکی دیکه وەک، بنه‌چه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی و جڤاکی، سامان، بنه‌ماڵه یان هه‌ر
پله‌وپایه‌یه‌ک.
جه‌ختده‌که‌ن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، سازمانی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، له «جاڕی
گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ» دا
بانگیداوه، که زارۆک مافی هه‌یه له سه‌رپه‌رشتی و هاوکاریی
تایبه‌تدا.
باوه‌ڕیان
هه‌یه به‌وه‌ی خێزان ( که پۆلێکی بنگه‌یی جڤاته و
ژینگه‌یه‌کی سروشتییه بۆ گه‌شه کردن و خۆش گوزه‌رانیی هه‌موو
ئه‌ندامانی و به‌تایبه‌تی زارۆک ) ده‌بێ پاراستن و هاوکاریی
پێویستی بۆ ته‌رخانبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی ته‌واوی
خۆی له جڤاتدا ببینێت.
ده‌یسه‌لمێنن،
زارۆک، بۆ گه‌شه‌کردنی ته‌واو و هاوئاهه‌نگی که‌سایه‌تی خۆی
له ژینگه‌ی خێزاندا، پێویستی به که‌ژێکی شاد، پڕ خۆشه‌ویستی
و ده‌رککردن هه‌یه.
بڕوایان وایه، ده‌بێ زارۆک
ته‌واو ئاماده‌بکرێت بۆ ژیانێکی سه‌ربه‌خۆی ناو کۆمه‌ڵگه و
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و بیرۆکانه‌ی ناو «
به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتوو» باربهێنرێن، به
تایبه‌تی بیرۆکه‌گه‌لی ئاشتی، سه‌روه‌ری، سنگفره‌وانی، ئازادی،
یه‌کسانی و هاوکاری.
ڕه‌چاویده‌گرن،
پێداویستیی سه‌رپه‌رشتییه‌کی تایبه‌تی زارۆک جێگیره، هه‌م
له « به‌یاننامه‌ی
ژنێڤ، سەبارەت بە مافی زارۆک»
ی ساڵی 1924
دا و هه‌م له »
به‌یاننامه‌ی مافی زارۆک»
دا له( 20 ی نۆڤه‌مبه‌ری
1959 ) له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتییه‌وه بڕیاری درا. پاشان
ئه‌م پێداویستییه سه‌لمێندرا له «جاڕی
گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ» و
له « په‌یماننامه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی مافگه‌لی مه‌ده‌نی و سیاسی»
(به‌ندی 23 و 24 دا) و له «
په‌یماننامه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی
مافگه‌لی ئابووری، جڤاکی و فه‌رهه‌نگی»
(به‌ندی 10 دا) و هه‌روه‌ها له ڕێنامه و ئامرازه‌کانی
کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیداره‌کان و سازمانه نێونه‌ته‌وییه‌کانی
کار بۆ خۆشگوزه‌رانیی زارۆک ده‌که‌ن.
ڕه‌چاویده‌گرن.
هه‌روه‌ک
له « به‌یاننامه‌ی مافی
زارۆک» دا هاتووه:
« زارۆک،
به هۆی کاڵیی له‌شه‌کی و هۆشه‌کییه‌وه پێویستی به
سه‌رپه‌رشتی و پاراستنی تایبه‌ت هه‌یه، که داوای په‌رژینی
قانوونی ده‌کات، هه‌م پێش، هه‌م پاش زان».
جه‌ختده‌که‌ن
له‌سه‌ر ئه‌و په‌یماننامانه‌ی باس له پرنسیپه جڤاکی و
مافه‌کییه‌کان ده‌که‌ن، که ده‌رباره‌ی سه‌رپه‌رشتی و پاراستنی
زارۆکن. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ربه دۆزی جێ‌نشین و
ته‌به‌ننیی زارۆکن، له هه‌ردوو بواری میللی و
نێونه‌ته‌وه‌ییدا.
ڕێساگه‌لی سازمانی ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتوو ده‌رباره‌ی ئاستی هه‌ره‌ژێری دادپه‌روه‌ری له
مه‌سه‌له‌ی تاوانی لاوان (ڕێساگه‌لی
په‌کین)، هه‌روه‌ها ئه‌و
په‌یماننامانه‌ی ده‌رباره‌ی پاراستنی ژن و زارۆکن کاتی
ته‌نگانه و ناکۆکیی چه‌کدارانه.
ده‌یسه‌لمێنن که، له هه‌موو وه‌ڵاتانی جیهاندا، زارۆک هه‌ن
له بارودۆخێکی فره سه‌ختدا ده‌ژین و ئه‌مانه‌ش پێویستیان به
ئاگا لێبوونی تایبه‌ت هه‌یه.
گرنگیده‌ده‌ن
به‌وه‌ی هه‌ر میلله‌تێک نه‌رێت و به‌های فه‌رهه‌نگیی خۆی
هه‌یه بۆ پاراستن و گه‌شه‌ی هاوئاهه‌نگانه‌ی زارۆک.
ده‌یسه‌لمێنن
که، گرنگه هاوکاریی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت بۆ پێشخستنی
گوزه‌رانی زارۆک له هه‌ر وه‌ڵاتێک، به‌تایبه‌تی له وه‌ڵاتانی
فراژی.
به‌شى یه‌که‌م
به‌ندى
1
له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا، مه‌به‌ست له زارۆک هه‌موو مرۆڤێکه
ته‌مه‌نی ژێر هه‌ژده ساڵ بێت، مه‌گه‌ر ئه‌و قانوونه‌ی
ده‌یگرێته‌وه ته‌مه‌نێکی زووتر بۆ ڕسکان دابنێت.
به‌ندى
2
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ڕێزى مافه‌کانی
ئه‌م په‌یمانانه ده‌گرن و ده‌سته‌به‌ریان ده‌که‌ن بۆ هه‌ر
زارۆکێکی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قانوونی خۆیان بێ هیچ جۆره
هه‌ڵاواردنێک، هه‌ر چییه‌ک بێت ڕه‌گه‌ز، ڕه‌نگ، زایه‌ند، زمان،
دین، بیڕوڕای سیاسی یان هه‌ر دیدێکی دی، بنه‌چه‌ی میللی،
نه‌ته‌وه‌یی و جڤاکی، سامان، هاندیکاپ، بنه‌ماڵه، یان هه‌ر
پله‌وپایه‌یه‌کی دیکه‌ی زارۆکه‌که، وەک (دایک‌وباوک، یان
سه‌رپه‌رشتی زارۆک).
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست هه‌موو
هه‌نگاوێکی پێویست ده‌نێن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پاراستنی زارۆک
به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره هه‌ڵاواردن و سزا دانێک که
په‌یوه‌ندی به پله‌وپایه، چالاکی، بیروڕا ده‌ڕبڕین و بڕوای
دایک‌وباوک، سه‌رپه‌رشت، یان ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌یه‌وه،
هه‌بێت.
به‌ندى
3
1- له
هه‌موو هه‌ڵوێستێکدا،
که په‌یوه‌ندى به زارۆکه‌وه هه‌بێ،
له هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێکی جڤاکیی خۆشگوزه‌ران، چ که‌سه‌کی چ
ده‌وڵه‌تی، دادگه، فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، یان
بنگه‌ی قانوونڕێژ بێ، ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی زارۆک له پله‌ی
یه‌که‌مدا بێ.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست سۆزده‌ده‌ن هه‌موو
سه‌رپه‌رشتی و پاراستنێکی پێویست بۆ خۆشگوزه‌رانی زارۆک
ته‌رخانبکه‌ن، به ڕه‌چاو گرتنی ئه‌و ماف و ئه‌رکانه‌ی په‌یدا
ده‌بن بۆ دایک‌وباوک، که‌سی سه‌رپه‌رشت، یان ئه‌وانه‌ی
به‌رپرسایه‌تیی قانوونی‌یان هه‌یه به‌رانبه‌ر زارۆکه‌که و بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌نگاوێکی پێویستی قانوونی و ڕێبه‌ری
ده‌نێن.
3- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست سۆزده‌ده‌ن،
که هه‌موو بنگه، مه‌ڵبه‌ند و فه‌رمانگه‌یه‌کی به‌رپرس له
پاراستن و سه‌رپه‌رشتی زارۆک، په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێساگه‌له
ده‌که‌ن، که بنگه‌ی ده‌وڵه‌تی دایڕشتوون. به‌تایبه‌تی له
بواری ئاسووده‌یی و ته‌ندروستی.
به‌ندى
4
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست هه‌موو
هه‌نگاوێکی پێویستی قانوونی، ڕێبه‌ری و هی دیکه ده‌نێن بۆ
جێبه‌جێکردنی ئه‌و مافانه‌ی له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا هاتوون.
ده‌رباره‌ی مافگه‌لی ئابووری، جڤاکی و فه‌رهه‌نگی، ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست،
هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی توانا کاری بۆ بکه‌ن، گه‌ر پێویستیش بوو
هه‌وڵی هاوکاریی نێونه‌ته‌ویی بده‌ن.
به‌ندى
5
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست، ده‌بێت ڕێزیان
هه‌بێت بۆ به‌رپرسایه‌تی و
ماف و ئه‌رکه‌کانى دایک‌وباوک یان،
ئه‌گه‌ر وه‌ها باو بێت، کە
ئه‌ندامانى خێزانى گه‌وره‌تر،
یان جڤات به‌پێی نه‌رێتی ناوچه‌که، یان که‌سی سه‌رپه‌رشت، یان
ئه‌وانه‌ی به‌رپرسایه‌تیی قانوونی‌یان هه‌یه به‌رانبه‌ر
زارۆکه‌که، به شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ فراژووتنی
به‌رده‌وامی توانای زارۆکه‌که، ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی هه‌موار
بده‌ن به زارۆک له پیاده کردنی مافه‌کانی ئه‌م
په‌یماننامه‌یه‌دا.
به‌ندى
6
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌یسه‌لمێنن،
که زارۆک مافێکی خۆڕسکی هه‌یه بژی.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌بێت
هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی توانایان، ژیان و فراژووتنی زارۆک ده‌سته‌به‌ر
بکه‌ن.
به‌ندی
7
1- زارۆک،
ده‌ستبه‌جێ پاش زانی، ده‌بێ ناونووس بکرێت و هه‌ر له کاتی
زانیه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته خاوه‌ن ناو، ببێته
هاوزێد و ئه‌وه‌نده‌ی له توانادا بێت، ده‌رفه‌تی هه‌بێت بزانێ
دایک‌وباوکی کێن و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بکرێت.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌بێ
جێبه‌جێکردنی ئه‌م مافانه ده‌سته‌به‌ربکه‌ن، کە له ده‌ستووری
میللی و هه‌ر په‌یمانێکی نێوده‌وڵه‌تیی له‌م بواره‌دا
به‌ستوویانه، به‌تایبه‌تی له دۆخێک‌دا، که نه‌بوونی ئه‌م
هه‌نگاوانه ببنه مایه‌ی بێده‌وڵه‌تبوونی زارۆک.
به‌ندی
8
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست،سۆزده‌ده‌ن، ڕێزگیربن
له مافى
زارۆک له پاراستنى
ناسنامه‌ى
خۆى، که هاوزێده‌تی،
ناو، پێوه‌ندی خێزانه‌کی، ده‌گرێته‌وه به‌وه‌ی به قانوون
جێگیر بێت و هیچ
ده‌ستتێوه‌ردانێکی ناقانوونی تێدا
نه‌کرێت.
2- گه‌ر
زارۆکێک ناڕه‌وایانه
به‌شێک، یان سه‌رله‌به‌ری ڕیشاڵه‌کانی ناسنامه‌که‌ى لێزه‌وتکرا، ئه‌وا
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست هاوکاری
و پاراستنى
له‌بار پێشکه‌شده‌که‌ن بۆئەوەی زوو ناسنامەی
زارۆکەکە جێگیر بێته‌وه.
به‌ندى
9
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌بنه
ده‌سته‌به‌ر له‌وه‌دا، که دژ به خواستی دایک‌وباوک، زارۆک له
دایک‌وباوک
جودانه‌کرێته‌وه
مه‌گه‌ر بڕیاری
ده‌زگه‌ی پسپۆڕی وه‌های له‌سه‌ربێت، که له ژێر چاودێریی
قانوونیدان، ئه‌ویش به مه‌رجێک، قانوونی هه‌موار و ڕێبازی
هه‌موار، ئه‌م جودابوونه‌وه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندی زارۆکه‌که
بزانێت. دۆخی وه‌ها هه‌یه بڕیاری له‌و بابه‌ته‌ی تێدا
پێویسته، وه‌ک ئه‌وه‌ی دایک‌وباوک ده‌ستدرێژی یان
به‌دهه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر زارۆکه‌که بکه‌ن، یاخود دایک‌وباوک
له‌یه‌کجودابن و نشیمه‌نی زارۆکه‌که پێویستی به بڕیار
هه‌بێت.
2- له
حاڵەتگەلێکی وەک خاڵی یه‌که‌می ئه‌م به‌نده، ده‌بێت
ده‌رفه‌تبدرێت به هه‌موو لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار، به‌شداری
پرۆسه‌که بکات و بیروڕاى
خۆى ڕوونبکاته‌وه.
3- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ڕێزى مافى ئه‌و زارۆ‌که ده‌گرن، که له
دایکوباوکى، یان له یه‌کێکیان جیابووبێته‌وه،
له‌وه‌دا، که ماوه‌ماوه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیی که‌سه‌کی و
دانوستانی ڕاسته‌وخۆى
له‌گه‌ڵ، هه‌م دایک
و هه‌م
باوکی‌دا، هه‌بێت؛ مه‌گه‌ر ئه‌م
کاره دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی زارۆکه‌که بێت.
4- ئه‌گه‌ر،
ئه‌م جودابوونه‌وه‌یه، ده‌رئه‌نجامی کارێک بێت؛ ده‌وڵه‌تی
په‌یمانبه‌ست ده‌ستپێشخه‌ری بێت. بۆ نموونه،
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن،
زیندانیکردن، وڵاتبه‌ده‌رکردن، یان
مردن (هه‌ر
مردنێک بێت له کاتی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنداو هۆیه‌که‌ی هه‌رچییه‌ک
بێت) به‌رانبه‌ر دایک، باوک یان هه‌ردووکیان، یان زارۆکه‌که
خۆی، ئه‌وا
ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌ست گه‌ر
داوای لێبکرێت ده‌بێت
زانیاریی سوودبه‌خش
ده‌رباره‌ی شوێنى
ئه‌ندامه ونبووه‌که‌ى (یان ئه‌ندامانى ونبووى) خێزانه‌که، له
کاتى پێویستدا بداته
دایک‌وباوک، زارۆک، یان هه‌ر ئه‌ندامێکى دیکه‌ی
خێزانه‌که،
به مه‌رجێک دانى
ئه‌و جۆره زانیارییانه
دژی به‌رژه‌وه‌ندى
زارۆکه‌که نه‌بێت. ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌رده‌که‌ن،
که داواکردنى
ئه‌م جۆره زانیارییانه خۆى له خۆیدا هیچ ئاکامێکى
زیانبه‌خشى نه‌بێ بۆ
که‌س (یان که‌سانى) په‌یوه‌ندیدار.
به‌ندى
10
1- هاوڕێ
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکه‌ی خاڵی یه‌که‌می به‌ندی نۆیه‌م ده‌یخاته
ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست،
ده‌بێ داواکاریی سه‌فه‌ری زارۆک، یان دایک‌وباوکی زارۆک بۆ ناو،
یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌ست، به مه‌به‌ستی
یه‌کگرتنه‌وه‌ی خێزان، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌سته‌وه
به شێوه‌یه‌کی ئایانه (پۆزه‌تیڤ)، خێرا و مرۆڤدۆستانه
چاره‌بکرێت. له‌وه‌ش بترازێ، ده‌بێ، ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌ست
ده‌سته‌به‌ری بکات که ڕه‌پێشخستنی داواکاریی ئه‌وتۆ ئه‌نجامی
نایانه (نێگه‌تیڤ) ی بۆ داواکار و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی
داواکار نه‌بێت.
2- زارۆکێک
دایک‌وباوکی له دوو ده‌وڵه‌تی جودان بن، مه‌گه‌ر دۆخێکی
ڕیزپه‌ڕ بێ، ده‌نا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ماوه‌ماوه و به‌رده‌وام
په‌یوه‌ندیی که‌سه‌کی و دانوستانی ڕاسته‌وخۆی به دایک و
باوکییه‌وه هه‌بێ. ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکه‌ی خاڵی یه‌که‌می
به‌ندی نۆیه‌م ده‌یخاته ئه‌ستۆیان، ده‌بێ ڕێزیان هه‌بێ بۆ
داوای زارۆک و دایک‌وباوک له ده‌رچوون له هه‌ر وه‌ڵاتێک بێ،
به وه‌ڵاته‌که‌ی خۆشیانه‌وه و سه‌فه‌ری ناو وه‌ڵاته‌که‌ی
خۆشیان بکه‌ن. مافی له وه‌ڵات ده‌رچوون سه‌رفرووی ته‌نها ئه‌و
جۆره فه‌رمانانه‌یه که قانوون بیان سه‌پێنێ
و
پێویست بن بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ده‌وڵه‌ت، شیرازه‌ی گشتیordre
puplic و
ته‌ندروستی و نه‌رێتی میللی، یان ماف و ئازادیی که‌سانی دیکه
و هه‌روه‌ها ڕێکبن له‌گه‌ڵ مافگه‌لی دیکه‌ی ناو ئه‌م
په‌یماننامه‌یه.
به‌ندی 11
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌بێ
کار بۆ ڕێگرتن له فڕاندن و گلدانه‌وه‌ی ناڕه‌وایانه‌ی زارۆک،
بۆ وەڵات، یان له وه‌ڵاتێکی دیکه‌وە، بکه‌ن.
2- بۆ
گه‌یه‌شتن به‌م مه‌به‌سته ده‌بێ، ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست،
ڕێخۆشبکه‌ن بۆ به‌ستنی په‌یمانی دوولایه‌نه و فره‌لایه‌نه،
یان بچنه ڕیزی ڕێککه‌وتنامه‌ی ئاماده‌وه.
به‌ندى
12
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌بنه
ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی، گه‌ر زارۆک گه‌یشته بارێک، بیروباوه‌ڕی
خۆی هه‌بێ، مافی هه‌بێت ئازادانه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێ
ده‌رباره‌ی هه‌ر باسێک، کە په‌یوه‌ندی به زارۆکه‌وه هه‌بێت.
له‌وه‌شدا، به ڕه‌چاوگرتنی ته‌مه‌ن و پله‌ی ڕەسینی
زارۆکه‌که، بۆچوونه‌کانی به هه‌ند بگیرێن.
2- بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت، له هه‌موو دۆزێکی سه‌ر به زارۆک،
له دادگه و بنگه‌ی ڕێبه‌ریدا، ده‌رفه‌تی تایبه‌ت بۆ زارۆک
ته‌رخانبکرێت، که لێیببیسترێ، ڕاسته‌وخۆ، یان له‌ڕێی
نوێنه‌رێکه‌وه، یان بنگه‌یه‌کی گونجاوه‌وه، به شێوه‌یه‌ک،
کە ڕێکبێت له‌گه‌ڵ ڕێساگه‌لی پرۆسه‌کاریی ناو ده‌ستووری میللی.
به‌ندى 13
1- زارۆک
مافى ئازادیی
ده‌ربڕینی هه‌یه. ئه‌م مافه ئه‌وه ده‌گرێته‌وه، که
زارۆک،
ڕه‌ها
له سنووری ده‌وڵه‌تی، ئازاده له لێگه‌ڕان و دۆزینه‌وه و
بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره زانیاری و بۆچوونێک، به گوتن،
به نووسین و به چاپکردن، به شێوه‌یه‌کی هونه‌رکارانه، یان
هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه، زارۆکه‌که لای باشبێت.
2- پیاده‌کردنی
ئه‌م مافه ده‌شێ سه‌رفرووی چه‌ند سنووردارییه‌ک بێت، به‌ڵام
ته‌نها ئه‌وانه‌ی له ده‌ستووردا نووسراون و پێویستن بۆ:
- ڕێز
گرتن له ماف و ناوبانگی خه‌ڵکی دیکه.a
.
شیرازه‌ی گشتی ordre
puplic-
پاراستنی
ئه‌منییه‌تی میللی، ته‌ندروستی و نه‌رێتی میللی.
b
به‌ندى 14
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ڕێز
له ئازادیی بیروڕا، ویژدان و دینی زارۆک ده‌گرن.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌بێت ڕێزیان
هه‌بێت بۆ ماف
و ئه‌رکه‌کانى دایک‌وباوک، یان
سه‌رپه‌رشت، ئه‌گه‌ر هه‌بێت، که به شێوه‌یه‌کی گونجاو
له‌گه‌ڵ فراژووتنی به‌رده‌وامی زارۆکه‌که، ڕێنوێنی و
ئامۆژگاریی زارۆک بکه‌ن له پیاده‌کردنی ئه‌م مافه‌دا.
3- ئازادیی
په‌یڕه‌ویکردنی دین، یان باوه‌ڕی خۆسه‌رفروویی، ته‌نها ئه‌و
جۆره سنووردارییه‌یه، که قانوون بیانسه‌پێنێ و پێویستبن بۆ
پاراستنی ئه‌مان، وەک، شیرازه، ته‌ندروستیی
گشتی و نه‌رێتی میللی، یان ماف و ئازادیی که‌سانی دیکه.
به‌ندى 15
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌یسه‌لمێنن،
که زارۆک مافی ئازادیی سازکردنی کۆمه‌ڵه و ئازادیی جڤینی
ئاشتییانه‌ی هه‌یه.
2- پیاده‌کردنی
ئه‌و مافانه، نابێت سه‌رفرووی هیچ سنووردارییه‌کی دیکه بێت،
جگه له‌وانه‌ی ده‌ستوور ده‌یانسه‌پێنێ و پێویستن له
کۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆکرات‌دا، به ڕه‌چاو گرتنی پاراستنیان،
شیرازه‌ی گشتی،
ئه‌منییه‌تی گشتی، ئه‌منییه‌تی میللی و
ordre puplic بۆ
پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی و نه‌رێتی میللی و ماف و ئازادیی
که‌سانی دیکه.
به‌ندى 16
1- نابێت
کاروباری هیچ زارۆکێک دووچاری ده‌ستتێوه‌ردانی
ئاره‌زوومه‌ندانه و ناقانوونی بێت، چ بواری شه‌خسی و خێزان
بێت، چ ماڵ و پێوه‌ندی بێت، هه‌روه‌ها نابێ هێرشی ناقانوونی
بکرێته سه‌ر شه‌رف و ناوبانگی.
2- زارۆک
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه قانوون بیپارێزی له ده‌ستێوه‌ردان و
هێرشی له‌م بابه‌ته.
به‌ندى 17
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ده‌یسه‌لمێنن،
که ماسمێدیا ئه‌رکێکی گرنگی له ئه‌ستۆیه و ده‌بنه
ده‌سته‌به‌ری ڕاگه‌یشتنی زارۆک به زانیاری و که‌ره‌سته له
سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌جۆری میللی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه،
به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ڕێهه‌موارده‌کات بۆ گه‌شه‌ی جڤاکی، ڕوحی و
ئاکاره‌کی زارۆک و هه‌روه‌ها ته‌ندروستیی هۆشه‌کی و
له‌شه‌کییان. ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ:
ماسمێدیا
هانبده‌ن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیاری و که‌ره‌سته‌ی وه‌ها، که
سوودی جڤاکی و a
فه‌رهه‌نگییان بۆ زارۆک هه‌بێت و بگونجێن له‌گه‌ڵ په‌یامی
به‌ندی 29 .
. ببنه
هانده‌ری هاوکاریی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری به‌رهه‌مهێنان،
گۆڕینه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی
b
زانیاری و که‌ره‌سته‌ی له‌و بابه‌ته، له سه‌رچاوه‌ی
فه‌رهه‌نگیی هه‌مه‌جۆری میللی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
. ببنه
هانده‌ری بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی زارۆکان.
c.
.
ماسمێدیا هانببده‌ن به‌تایبه‌تی ڕه‌چاوی پێداویستیی زمان بکه‌ن
لای زارۆکی گه‌لانی
d
که‌مایه‌تی و به‌رایی ناوچه‌که.
. ببنه
هانده‌ری پێشخستنی ڕینوێنی بۆ پاراستنی زارۆک، له زانیاری و
که‌ره‌سته‌ی وه‌ها، که
e
زیانبه‌خشبێت بۆ خۆشگوزه‌رانیی ئه‌و زارۆ‌که، ئه‌مه‌ش به
ڕه‌چاو گرتنی بڕیاره‌کانی به‌ندی 13 و 18.
به‌ندى 18
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ئه‌وپه‌ڕی
هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌لماندنی پرنسیپی ئه‌وه‌ی،
هه‌م دایک و هه‌م باوک، هاوبه‌ش به‌رپرسن له بواری بار هێنان
و گه‌شه‌کردنی زارۆکدا. دایک‌وباوک، یان سه‌رپه‌رشت (گه‌ر
هه‌بوو) ، به‌رپرسایه‌تی یه‌که‌می هه‌یه له بواری بارهێنان و
گه‌شه‌کردنی زارۆکدا. ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی زارۆک، لای ئه‌وان،
پله‌ی یه‌که‌می هه‌بێت.
2- به
مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ مافه‌کانی ئه‌م
په‌یماننامه‌یه و مسۆگه‌رکردنیان ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست هاوکارییه‌کی
گونجاوی دایک‌وباوک و سه‌رپه‌رشت بکه‌ن له‌وه‌دا، که
به‌رپرسایه‌تی خۆیان له بواری بارهێنان و گه‌شه‌کردنی زارۆکدا
جێبه‌جێبکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێ ببنه ده‌سته‌به‌ری پێشخستنی
بنگه، داموده‌زگه و خزمه‌تگوزاریی بواری چاودێری زارۆک.
3- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ئه‌وپه‌ڕی
هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی سوودمه‌ندبوون له
بنگه و خزمه‌تگوزاریی چاودێریی زارۆکان ( بۆ ئه‌و زارۆکانه‌ی
مافیان لێهه‌بێ و دایکوباوکیان ڕۆژانه له کاربن.)
به‌ندى 19
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست هه‌موو کارێکی
گونجاوی ده‌ستووری، ڕێبه‌ری، جڤاکی و فێرکاری ده‌که‌ن بۆ
پاراستنی زارۆک، کاتێک زارۆک لای دایکوباوکییه‌تی، یان لای
یه‌کێکیانه. یان لای سه‌رپه‌رشته، یان لای هه‌ر که‌سێکی
دیکه‌یه، له هه‌موو جۆره په‌لاماردانی ده‌روونی، له‌شی،
ده‌ستدرێژی، بریندارکردن، فه‌رامۆشی، خه‌مساردی، به‌دکاری و
به‌دڕه‌فتاری، به په‌لاماردانی سێکسیشه‌وه.
2- ئه‌م
هه‌نگاوانه‌ی پاراستن، ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی گونجاو، ئه‌وه‌ش
بگرێته‌وه، که هه‌م ڕێبازی کاریگه‌ر هه‌بێ بۆ داڕشتنی
به‌رنامه‌ی جڤاکیی ئه‌وتۆ یارمه‌تیی پێویست بدات به
زارۆکه‌که و که‌سانی سه‌رپه‌رشتی زارۆکه‌که، هه‌م شێوه‌ی
تازه داڕێژێت بۆ پێشپێگرتن، دیاری کردن، ڕاپۆرتاندن،
ئاڕاسته‌کردن، لێکۆڵینه‌وه، چاره‌کردن و به‌دوادا چوونی دۆخی
به‌دکاری به‌رانبه‌ر زارۆک له‌و بابه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه
باسکران و، گه‌ر پێویستیش بکات، ده‌ستتێوه‌ردانی قانوونیش.
به‌ندى 20
1- ئه‌و
زارۆکه‌ى به شێوه‌یه‌کى
کاتى، یان هه‌میشه‌یى ژینگه‌ى خێزانى خۆى لێزه‌وتده‌کرێت، یان
له
پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا، ڕێی پێنادرێ له‌و ژینگه‌یه‌دا
بمێنێ، مافی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پاراستنی تایبه‌تی
هه‌بێت و کۆمه‌ک بکرێت.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست،
هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری میللی خۆیاندا، ده‌بێ
سه‌رپه‌رشتییه‌کی ئەڵتەرناتیڤ (به‌دیل) بۆ ئه‌و جۆره
زارۆکانه، دابینبکه‌ن.
3- ئه‌م
جۆره سه‌رپه‌رشتییه ده‌شێ، بۆ نموونه، جێنشینکردن بێت، لای
خێزانی سه‌رپه‌رشت، که‌فاله‌تی ئیسلامه‌تی بێ، ته‌به‌ننی بێ،
یان جێنشینکردن بێت له بنگه‌یه‌کی هه‌موار بۆ سه‌رپه‌رشتیی
زارۆک. له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌دیلانه‌دا ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی
خواستی به‌رده‌وامبوونی بارهێنان، پاشخانی نه‌ته‌وه‌یی، دینی و
فه‌رهه‌نگی و زمانی زارۆک، ڕه‌چاوبگیرێن.
به‌ندى 21
له ناو ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ستدا،
ئه‌وانه‌ی ته‌به‌ننی ده‌سه‌لمێنن، یان ڕێی پێده‌ده‌ن، ده‌بێ
ده‌سته‌به‌ریبکه‌ن، که به پله‌ی یه‌که‌م به‌رژه‌وه‌ندیی
زارۆک ڕه‌چاوبگیرێ و ده‌بێ:
-
ده‌سته‌به‌ری بکه‌ن که ته‌به‌ننی ته‌نها له‌لایه‌ن
فه‌رمانگه‌ی پسپۆڕه‌وه په‌سه‌ندده‌کرێت، که
a
هاوئاهه‌نگ
له‌گه‌ڵ قانوونی گونجاو و پرۆسه‌کاریی گونجاو، له‌سه‌ر بناخه‌ی
زانیاریی له‌بار و باوه‌ڕپێکراو، بڕیاری سه‌لماندنی
ته‌به‌ننییه‌که ده‌دات، ئه‌ویش به ڕه‌چاو گرتنی پله‌وپایه‌ی
زارۆکه‌که به‌رانبه‌ر
دایکوباکی، خزمان و که‌سانی سه‌رپه‌رشت، ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت،
ڕه‌زامه‌ندی که‌سانی په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگیرێ ده‌رباری ئه‌م
ته‌به‌نییه له‌سه‌ر بناخه‌ی
ڕاوێژێکی پێیانکراوه.
. بیسه‌لمێنن،
که ته‌به‌نیی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌شی ببێته شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی
سه‌رپه‌رشتیی زارۆک
b
ئه‌گه‌ر نه‌کرێت زارۆکه‌که لای خێزانێکی سه‌رپه‌رشت
جێنشینبکرێ، یان نه‌کرێت له ناو وه‌ڵاته‌که‌دا ته‌به‌نییبکرێ،
یان به شێوه‌یه‌کی گونجاو سه‌رپه‌رشتیبکرێ.
-
ده‌سته‌به‌ریبکه‌ن، که ئه‌و زارۆکه‌ی ده‌درێته ته‌به‌نیی
نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌مان گه‌ره‌نتی و
c
نۆرمی ته‌به‌نیی میللی ده‌بێت.
- هه‌موو
کارێک بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له باری ته‌به‌نیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا،
جێنشینکردنی زارۆکه‌که
d
نه‌بێته مایه‌ی سوودێکی ئابووریی ناڕه‌وا بۆ که‌سانی به‌شدار
له‌م کاره‌دا.
.
ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێ بۆ
ئامانجه‌کانی ئه‌م به‌نده، ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ،
په‌یمان و هاوکاریی
e
دوولایه‌نه و فره‌لایه‌نه ببه‌سترێت به مه‌به‌ستی
ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی زارۆک له وه‌ڵاتێکی
دیکه له‌لایه‌ن بنگه و داموده‌زگه‌ی پسپۆڕه‌وه بێت.
به‌ندى
22
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌بێ
کاری گونجاو بکه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌وه‌ی، که زارۆک
داوای ستاتووی په‌نابه‌ری ده‌کات، یان به‌پێی قانوونی میللی و
نێوده‌وڵه‌تیی له‌بار و پرۆسه‌کاریی له‌بار، به په‌نابه‌ر
داده‌نرێ، چ به ته‌نها هاتبێ، چ له‌ته‌ک دایک‌وباوکی، یان
هه‌رکه‌سێکی دیکه، پاراستنی له‌باری بۆ ته‌رخانبکرێ و کۆمه‌کی
مرۆڤدۆستانه بکرێ به سوودمه‌ندبوون له‌و مافگه‌لانه‌ی له‌م
په‌یماننامه‌یه‌دا هاتوون، یان له به‌ڵگه‌نامه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی دیکه‌دا، ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و مافی
مرۆڤدۆستانه بن و ده‌وڵه‌تانی ناوبراو په‌یڕه‌ویبن.
2- بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست،
به شێوه‌یه‌کی لایان باش بێت، هاوکارده‌بن له هه‌موو
چالاکییه‌کی له‌لایه‌ن سازمانی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، سازمانی
دیکه‌ی «نێوان
- ده‌وڵه‌تی» یان
سازمانی ناده‌وڵه‌تی، که هاوکاربێ له‌گه‌ڵ سازمانی
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوودا، بۆ پاراستن و کۆمه‌ککردنی زارۆکی
وه‌ها و بۆ گه‌ڕان به دوای دایک‌وباوک و ئه‌ندامانی دیکه‌ی
خێزانی زارۆکی په‌نابه‌ر به مه‌به‌ستی په‌یداکردنی زانیاری
پێویست بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی زارۆکه‌که و خێزانه‌که‌ی. له
بارێک‌دا دایک‌وباوک و ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزان نه‌دۆزرێنه‌وه،
زارۆکه‌که، هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌دا،
هه‌مان پاراستنی ده‌درێتێ، که ده‌درێ به زارۆکێکی دیکه‌ی به
شێوه‌یه‌کی کاتی، یان هه‌میشه‌یی، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێ،
ژینگه‌ی خێزانیی خۆی لێزه‌وتکرابێ.
به‌ندى 23
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌یسه‌لمێنن،
که زارۆکێک هاندیکاپی له‌شه‌کی یان هۆشه‌کی هه‌بێ، ده‌بێ
ده‌رفه‌تی ژیانێکی ڕێزدارانه و ته‌واوی بۆ بڕه‌خسێ له
بارودۆخێکدا، که ده‌بێته ده‌سته‌به‌ری ڕێزگرتن و
گه‌شه‌ده‌دات به باوه‌ڕبه‌خۆبوون و ڕێخۆشده‌کات بۆ
به‌شداربوونێکی چالاکانه له کۆمه‌ڵگه‌دا.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌یسه‌لمێنن
که زارۆکی هاندیکاپ خاوه‌نی مافه له‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیی
تایبه‌تی پێویسته و ده‌بێ، له چوارچێوه‌ی توانادا، ببێته
هانده‌ر و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی زارۆکی مافدار و که‌سانی
به‌رپرسن له سه‌رپه‌رشتیکردنی، ئه‌و کۆمه‌که‌یان پێبکرێی، که
داوایانکردووه و گونجاوه به ڕه‌چاوگرتنی بارودۆخی
زارۆکه‌که و بارودۆخی دایک‌وباوک، یان که‌سانی سه‌رپه‌رشتی
زارۆک.
3- به
ڕه‌چاوکردنی پێداویستیی تایبه‌تیی زارۆکی هاندیکاپ، ده‌بێ
ئه‌و کۆمه‌که‌ی خاڵی دووه‌می ئه‌م به‌نده باسی ده‌کات،
ئه‌گه‌ر بکرێت، بێبه‌رانبه‌ر بێت، به ڕه‌چاوگرتنی سامانی
ئابووریی دایک‌وباوک، یان سامانی ئابووریی که‌سانی سه‌رپه‌رشتی
زارۆک، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر- کردنی سه‌رچاوه‌ی
کاریگه‌ر بۆ ڕاگه‌یشتن به خوێندن، ڕاهێنان، خزمه‌تگوزاریی
ته‌ندروستی، بووژاندنه‌وه و ئاماده‌کاریی بۆ کارکردن و
ده‌رفه‌تی گه‌شانه‌وه به مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی باشترین
ده‌رفه‌ت بۆ گونجان له کۆمه‌ڵگه‌دا و بۆ گه‌شه‌کردنی
که‌سه‌کی، به گه‌شه‌کردنی فه‌رهه‌نگی و ڕوحییه‌وه.
4- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست به
ڕۆحێکی هاوکاریی نێونه‌ته‌وییانه ده‌رفه‌ت خۆشده‌که‌ن بۆ
گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی چاره‌ی پێشپێگیریی
ته‌ندروستیانه و ده‌رمانکاری و چاره‌ی ده‌روونی و کارکرده‌کیی
زارۆکانی هاندیکاپ، هه‌روه‌ها په‌یداکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی
زانیاری ده‌رباره‌ی ڕێبازی بووژاندنه‌وه، خوێندن و فێرکاریی
پیشه‌یی، به مه‌به‌سه‌تی ده‌رفه‌تدان به ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست بۆ
زیادکردنی توانا و زانینی خۆیان و فره‌واندنی شاره‌زاییان له‌و
بوارانه‌دا. لێره‌شدا پێداویستییه‌کانی وه‌ڵاتانی فراژی
به‌تایبه‌تی ڕه‌چاو ده‌گیرێن.
به‌ندى 24
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌یسه‌لمێنن،
که زارۆک مافی هه‌یه له گه‌یشتن به باشترین ئاستی مومکینی
ته‌ندروستی و مافی هه‌یه سوودمه‌ندبێ له خزمه‌تگوزاریی
نه‌خۆشی و
بووژاندنه‌وه.
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ده‌بێ
هه‌وڵبده‌ن ده‌سته‌به‌ریبکه‌ن، که هیچ زارۆکێک ئه‌م مافی
ڕاگه‌یشتنه‌ی به خزمه‌تگوزاریی نه‌خۆشی و ته‌ندروستییه‌ی
لێزه‌وتنه‌کرێت.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌بێ
هه‌وڵبده‌ن، که ئه‌م مافه به ته‌واوی پیاده بێ. ده‌بێت
به‌تایبه‌تی کاری گونجاو بکه‌ن بۆ:
- که‌مکردنه‌وه‌ى
مردنى زارۆک و شیره‌خۆره.
a
- ده‌سته‌به‌رکردنی
ئه‌وه‌ی هه‌موو زارۆکێک خزمه‌تگوزاریی نه‌خۆشی و ته‌ندروستیی
پێویستی
b
به‌ربکه‌وێ و سه‌نگی تایبه‌ت بدرێ به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستى
سه‌ره‌تایى.
- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشی و که‌مخۆراکی، لێره‌شدا جێی ئه‌و کارانه ده‌بێته‌وه،
که ده‌که‌ونهc
چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستى
سه‌ره‌تاییه‌وه،
ئه‌وه‌ش بۆ نموونه:
له ڕێی سوودوه‌رگرتن له ته‌کنیکی
نزیکه‌ده‌ست و، به ئه‌ندازه‌ی پێویست، ته‌رخانکردنی خۆراکی
سوودبه‌خش و ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاک، له‌ته‌ک ڕه‌چاوگرتنی
مه‌ترسییه‌کانی تێکدانی ژینگه.
- دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆ دایکان پێش و پاش
زان
d
-
ده‌سته‌به‌رکردنی
زانیاری و ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ هه‌موو گروپە‌کانی کۆمه‌ڵگه،
به‌تایبه‌تی
e
دایک‌وباوک و زارۆک، ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاریی زارۆک و
خۆراکناسی، سوودی شیردان، خاوێنی و ژینگه‌ی پاک و پێش‌گرتن له
به‌دڕووداو و هه‌روه‌ها هاوکارییان له به‌کارهێینانی ئه‌م
زانیاریانه‌دا.
. گه‌شه‌بدرێ
به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی پێشپێگیرانه، ئامۆژگاریی
دایکوباوکان و هه‌روه‌ها
f
ده‌رسدان و هاوکاریی له بابه‌تی پلانڕێژی خێزانه‌کیدا.
3- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌بێ
هه‌موو کارێکی کاریگه‌ر و گونجاو بکه‌ن به مه‌به‌ستی
نه‌هێشتنی دابونه‌رێتی کۆنی ئه‌وتۆ که زیانی بۆ ته‌ندروستیی
زارۆک هه‌بێ.
4- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست سۆزده‌ده‌ن
ببنه هانده‌ر و ده‌رفه‌تسازی هاوکاریی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌و
مه‌به‌سته‌ی پله‌پله بگه‌نه پیاده‌کردنێکی ته‌واوی مافه‌کانی
ئه‌م به‌نده. لێره‌شدا پێداویستییه‌کانی وه‌ڵاتانی فراژی
به‌تایبه‌تی ڕه‌چاوده‌گیرێن.
به‌ندی 25
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ده‌یسه‌لمێنن،
که ئه‌و زارۆکه‌ی له‌لایه‌ن بنگه‌ی پسپۆڕه‌وه جێنشینده‌کرێ
به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی، پاراستن، یان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
له‌شه‌کی و هۆشه‌کی، مافی هه‌یه له به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی
ماوه‌ماوه‌ی چاره‌سه‌رکردنه‌که و
هه‌موو سه‌روبه‌ندێکی ئه‌و
جێنشینکردنه.
به‌ندى 26
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌یسه‌لمێنن،
که هه‌موو زارۆکێک مافی هه‌یه سوودمه‌ند بێ له ئه‌مانی
جڤاکی، به بیمه (ته‌ئمین) ی جڤاکیشه‌وه، و هه‌موو کارێکی
پێویستیش ده‌که‌ن بۆ پیاده- کردنی ته‌واوی ئه‌م مافه، به
هاوئاهه‌نگی له‌ته‌ک ده‌ستووری میللی خۆیان.
2- زیاده‌سوود،
له باری گونجاو‌دا، ده‌سه‌لمێندرێ به ڕه‌چاوگرتنی توانای
زارۆک و که‌سانی به‌رپرس له سه‌رپه‌رشتیی زارۆک و بارودۆخیان
به‌گشتی و هه‌روه‌ها به ڕه‌چاوگرتنی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کی
دیکه‌ی بایه‌خدار له داواکردنی ئه‌م زیاده‌سووده له‌لایه‌ن
زارۆکه‌وه یان بۆ زارۆک.
به‌ندی 27
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌یسه‌لمێنن،
که هه‌موو زارۆکێک مافی هه‌یه له ئاستێکی گوزه‌رانی وه‌هادا
بژی، که گونجاوبێت بۆ فراژووتنی له‌شه‌کی، هۆشه‌کی، ڕوحی و
ئاکاره‌کی و جڤاکیی زارۆکه‌که.
2- دایک‌وباوک،
یان که‌سانی به‌رپرس له زارۆک، له چوارچێوه‌ی توانا و باری
ئابوورییاندا، به‌رپرسایه‌تی یه‌که‌میان هه‌یه له دابینکردنی
ئه‌و مه‌رجانه‌ی گوزه‌ران، که پێویست بن بۆ فراژووتنی زارۆک.
3- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌بێت
هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ بارودۆخی میللی‌دا و له چوارچێوه‌ی
تواناکانی خۆیدا، کاری گونجاو بکه‌ن بۆ کۆمه‌کی دایک‌وباوک، یان
که‌سانی به‌رپرس له زارۆک بۆ پیاده‌کردنی ئه‌م مافه و گه‌ر
پێویستبێت ده‌بێت کۆمه‌کی ماددی و به‌رنامه‌ی یارمه‌تییان بۆ
ته‌رخانبکه‌ن، به‌تایبه‌تی، که دێته سه‌ر خۆراک و پۆشاک و
ماڵ.
4- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌بێت
هه‌موو کارێکی گونجاو بکه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌ندنی
مه‌سره‌فی سه‌رپه‌رشتیی زارۆک، « نه‌فه‌قه‌ی منداڵ»، له
دایک‌وباوک، یان که‌سانێک، کە به‌رپرسایه‌تی ئابوورییان
به‌رانبه‌ر زارۆکه‌کەدا هه‌یه، بۆ زارۆکه‌که، چ له ناو
وه‌ڵات بێ و چ له هه‌نده‌ران. به‌تایبه‌تی، له بارێک‌دا، که
زارۆک و ئه‌و که‌سه‌ی به‌رپرسایه‌تیی ئابووریی هه‌یه
به‌رانبه‌ری له هه‌مان وه‌ڵات نه‌ژین، ده‌بێ ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌رفه‌ت
خۆشبکه‌ن هه‌م بۆ چوونه ڕیز و سه‌لماندنی په‌یمانی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه و هه‌م بۆ پێکهێنانی کۆڕ و چالاکی دیکه‌ی
له‌بار.
به‌ندى 28
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌یسه‌لمێنن،
که زارۆک مافی خوێندنی هه‌یه و بۆئه‌وه‌ی پله‌پله بگه‌ن به
پیاده‌کردنی ئه‌م مافه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌کسان،
ده‌بێ به‌تایبه‌تی:
- خوێندنی
سه‌ره‌تایی ناچاری بێ و بێ به‌رانبه‌ر بۆ هه‌موان دابینبکرێ
a
-
گه‌شه‌کردنی فۆرمی هه‌مه‌جۆری خوێندنی پله‌ی پاش سه‌ره‌تایی
هانبدرێ، هه‌م خوێندنی
b
گشتی و هه‌م فێرکاریی پیشه‌یی، بۆ هه‌موو زارۆکێک دابین و
ڕه‌خساوبێت، هه‌روه‌ها، گه‌ر پێویست بکات، هه‌نگاوی له‌باریش
بنرێ، وه‌ک فێرکاریی بێ به‌رانبه‌ر و کۆمه‌کی ئابووری.
خوێندنی به‌رزتر، به شێوه‌یه‌کی گونجاو، له‌سه‌ر بنه‌مای
توانا، بۆ هه‌مووان دابینبکرێت.
-c
- زانیاری
و ڕێنوێنی، ده‌رباره‌ی خوێندن و پیشه، دابین و بۆ هه‌موو
زارۆکێک ڕه‌خساو بێت.
d
- کاربکرێ بۆ هاندانی ئاماده‌بوونی به‌رده‌وام له خوێندنگه‌دا
و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دابڕان له
e
خوێندن.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، هه‌موو
هه‌نگاوێکی له‌بار هه‌ڵده‌نێن بۆ ده‌ربه‌ستکردنی ئه‌وه‌ی
دیسپلینی خوێندنگه به شێوه‌یه‌ک ڕابگیرێ هاوئاهه‌نگ بێت
له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ریی مرۆڤایانه‌ی زارۆک و هاوئاهه‌نگیش بێ
له‌ته‌ک ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌دا.
3- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ڕێخۆشده‌که‌ن
و ده‌بنه هانده‌ری هاوکاریی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری
فێرکاریدا، به‌تایبه‌ته‌ی بۆ مه‌به‌ستی بنه‌بڕکردنی نه‌زانین و
بێ سه‌وادی له هه‌موو جیهاندا و ببێته هۆی ئاسانبوونی
ڕاگه‌یشتن به زانیاری ته‌کنیکی و زانستانه و ڕێبازی
هاوچه‌رخی فێرکاری. لێره‌شدا پێداویستییه‌کانی وه‌ڵاتانی فراژی
به‌تایبه‌تی ڕه‌چاوده‌گیرێن.
به‌ندی 29
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ڕێکن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی خوێندنی زارۆک:
-
گه‌شه‌کردنی هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کانی زارۆ‌که له بواری
که‌سایه‌تی، به‌هره‌مه‌ندی و توانای
a
له‌شه‌کی و هۆشه‌کی.
-
گه‌شه‌کردنی ڕێزنانه، له مافگه‌لی مرۆڤ و ئازادییه
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و
b
پرنسیپانه‌ی له « به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو» دا
هاتوون.
- گه‌شه‌کردنی
ڕێزنانه له دایک‌وباوکی زارۆک،له ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگیی
زارۆکه‌که، لە زمان و
c
به‌هاکانی خۆی، له به‌هاکانی وه‌ڵاتی زارۆکه‌که و ئه‌و
وه‌ڵاته‌ی لێیده‌ژی و ڕێزنانە له فه‌رهه‌نگی دیکه‌ی جودا له
فه‌رهه‌نگی زارۆکه‌که خۆی.
- ئاماده‌کردنی
زارۆ‌که بۆ ژیانێکی به‌رپرسانه له جڤاتێکی ئازاد‌دا به
ڕۆحێکی: پڕ له ده‌رک- d
کردن، ئاشتیخوازانه، سنگفره‌وانی، یه‌کسانیی زایه‌ند (ژن و
پیاو) و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌موو گه‌لان، گروپی میللی،
نه‌ته‌وه‌یی و دینی و که‌سانی سه‌ربه گروپی گه‌لانی به‌رایی.
- گه‌شه‌کردنی
ڕێز نانه له ژینگه‌ی سروشتی.
e
2- هیچ
به‌شێکی ئه‌م به‌نده و به‌ندی 28 نابێ به شێوه‌یه‌ک
ڕاڤه‌بکرێ، که ببێته هۆی داشکان له مافی دمه‌زراندن و
به‌ڕێوه‌بردنی بنگه‌ی فێرکاری له‌لایه‌ن تاکه‌که‌س و
سازمانه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی پرنسیپه‌کانی خاڵی یه‌که‌می ئه‌م
به‌نده ڕه‌چاوبگیرێن و به‌و مه‌رجه‌ی خوێندن له‌و
بنگه‌یانه‌دا لایه‌نی هه‌ره‌ژێری ستانداردی خوێندن، که
ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه، پڕ بکاته‌وه.
به‌ندی 30
له ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن
که‌مایه‌تیی میللی، دینی، زمانه‌کی، یان که‌سانی سه‌ربه گروپی
گه‌لانی به‌رایی، نابێ مافی زارۆکی ئه‌و که‌مایه‌تی و گه‌له
به‌راییانه پێشێلبکرێ له‌وه‌دا، که له‌ته‌ک ئه‌ندامانی
دیکه‌ی گروپه‌که‌ی خۆیدا گوزه‌رانی فه‌رهه‌نگی خۆی هه‌بێت،
دینی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و په‌یڕه‌ویبکات و زمانی خۆی
به‌کاربهێنێت.
به‌ندی 31
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌یسه‌لمێنن،
که زارۆک مافی کاتی پشووی هه‌یه، مافی گه‌مه و گه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌وتۆی هه‌یه گونجاو بێ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا و هه‌روه‌ها مافی
هه‌یه ئازادانه به‌شداری دنیای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر بێ.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، هه‌م
ڕێزده‌نێن و ده‌رفه‌تخۆش ده‌که‌ن بۆ، به‌شداربوونی زارۆک له
دنیای فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریدا و ده‌بنه هانده‌ری په‌یدابوونی
ده‌رفه‌تی له‌بار و یه‌کسان بۆ چالاکی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و
هه‌روه‌ها بۆ چالاکی گه‌شانه‌وه و کاتی پشوو.
به‌ندی 32
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌یسه‌لمێنن،
که زارۆک مافی پاراستنی هه‌یه له چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابووری و
له کار کردنێکی
زیانبه‌خشبێت، یان ڕێگری خوێندنیبێت، یان مه‌ترسی هه‌بێ بۆ
ته‌ندروستی زارۆکه‌که، یان بۆ فراژووتنی له‌شه‌کی، هۆشه‌کی،
ڕوحی، ئاکاره‌کی، یان جڤاکیی زارۆکه‌که.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، هه‌نگاوی
قانوونی، ڕێبه‌ری و جڤاکی و فێرکارییانه ده‌نێن بۆ
ده‌سته‌به‌ری پیاده‌کردنی ئه‌م به‌نده. بۆ ئه‌م ئامانجه و
به ڕه‌چاوگرتنی ڕێساگه‌لی له‌باری ناو ئامرازه‌کانی دیکه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی. ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست،
به‌تایبه‌تی:
-
ته‌مه‌نی هه‌ره‌ژێری کارکردن دیاری بکه‌ن.
a
-
ڕێسای له‌بار داڕێژن بۆ ماوه و هه‌لومه‌رجی کارکردن
b
-
سزا و هه‌نگاوی دیکه داڕێژرێ بۆ ده‌سته‌به‌ری پیاده‌کردنێکی
کاریگه‌رانه‌ی ئه‌م به‌نده. c
به‌ندى 33
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست، هه‌موو
هه‌نگاوێکی له‌بار ده‌نێن، به هه‌نگاوی قانوونی، ڕێبه‌ری و
جڤاکی و فێرکارییه‌وه، بۆ پاراستنی زارۆک له به‌کارهێنانی
ناقانوونیی نارکۆتیکا و مادده‌گه‌لی هۆشگۆڕ، که له
به‌یاننامه نێونه‌ته‌وییه‌کاندا هاتوونه‌ته ناساندن و
هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی زارۆک له‌وه‌ی به‌کار بهێنرێ له
دروستکردن و له بازرگانیی مادده‌ی وه‌هادا.
به‌ندى 34
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست، سۆزده‌ده‌ن، زارۆک له هه‌موو جۆره
به‌کارهێنان و په‌لاماردانێکی سێکسی بپارێزن. ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، به تایبه‌تی بۆ ئه‌م ئامانجه، هه‌موو
هه‌نگاوێکی له‌باری میللی و دولایه‌نه و فره‌لایه‌نه ده‌نێن
بۆ ڕێگرتن له:
-
هاندان و ناچارکردنی زارۆک بۆ کاری سێکسیی
a
-
به‌کار هێنانی زارۆک بۆ له‌شفرۆشی و کاری دیکه‌ی سێکسیی
b
- به‌کار هێنانی زارۆک له نواندن و بابه‌تی پۆرنۆگرافیدا(وێنە
و فلیمی ڕووت)
c
به‌ندى 35
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست، هه‌موو
هه‌نگاوێکی له‌باری میللی و دولایه‌نه و فره‌لایه‌نه ده‌نێن
بۆ
ڕێگرتن له فڕاندن و فرۆشتنی زارۆک،
یان بازرگانیکردن به زارۆکه‌وه، به هه‌ر مه‌به‌ستێک بێ و
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ.
به‌ندى 36
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست، ده‌بێت زارۆک بپارێزن له هه‌موو
جۆره به‌کارهێنانێکی دیکه‌ی، کە بە بارێک‌دا زیانی بۆ
زارۆکه‌که هه‌بێ.
به‌ندى 37
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست، ده‌بنه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی:
- هیچ زارۆکێک دووچاری ئه‌شکه‌نجه و سزا و ڕه‌فتاری دڕ و
نامرۆڤانه و ڕێزشکێنی نه‌بێ
a
تاوانی
مرۆڤی ته‌مه‌ن ژێر هه‌ژده ساڵ، نابێ حوکمی مه‌رگ، یان
زیندانیی هه‌تامه‌رگ و بێ ده‌رفه‌تی ئازادبوون، بێ.
- نابێ
هیچ زارۆکێک ناقانوونیانه یان ئاره‌زوومه‌ندانه ئازادیی لێ
زه‌وت بکرێت. گرتن
b
ده‌ستبه‌سه‌ری، گلدانه‌وه، زیندانی، یان هه‌ر شێوه‌یه‌کی
دیکه‌ی زه‌وتکردنی ئازادیی زارۆک. ده‌بێ به په‌یڕه‌ویکردنی
قانوون بێت و ته‌نها وه‌ک دوا چاره په‌نای بۆ ببرێت و
هه‌تابکرێت ماوه‌ی کورت بێت.
-
هه‌موو زارۆکێکی ئازادیی زه‌وتکراو، ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی
مرۆڤدۆستانه ڕه‌فتاری به‌رانبه‌ر c
بکرێ، به ڕێزگرتنی سه‌روه‌ریی ڕه‌سه‌نی مرۆڤ و به
ڕه‌چاوگرتنی پێداویستییه‌کانی مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا.
به‌تایبه‌تی، زارۆکی ئازادیی زه‌وتکراو، ده‌بێت له
ته‌مه‌نگه‌وره جودابکرێته‌وه مه‌گه‌ر نه‌کردنی ئه‌م کاره له
به‌رژه‌وه‌ندی زارۆکه‌که‌دا بێت، یان مه‌گه‌ر بارودۆخی
ڕیزپه‌ڕ بێت، ده‌نا، ده‌بێ زارۆکه‌که مافی هه‌بێ، به نامه و
به سه‌ردان، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی خۆی هه‌بێ.
-
هه‌موو
زارۆکێکی ئازادیی زه‌وتکراو، ده‌بێت مافی هه‌بێت، به زووترین
کات، ڕابگات به
d
یاریده‌ری قانوونی و
یارمه‌تیی دیکه‌ی له‌باری،
وه‌ک ئه‌وه‌ی داوا بکات ڕه‌وایه‌تیی زه‌وتکردنی ئازادییه‌که‌ی
له‌لایه‌ن دادگه، یان فه‌رمانگه‌یه‌کی دیکه‌ی پسپۆڕی ئازادی
بێلایه‌نه‌وه پێداچوونەوەی تێدا بکرێت. هه‌روه‌ها مافی هه‌بێ
دۆزه‌که‌ی بڕیارێکی خێرای تێدا بدرێ.
به‌ندى 38
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، سۆزده‌ده‌ن، هه‌م ڕێزگیر بن له ڕێساگه‌لی
قانوونی مرۆڤدۆستانه‌ی نێونه‌ته‌ویی، که ده‌رباره‌ی ناکۆکیی
چه‌کدارین و زارۆک ده‌گرنه‌وه، هه‌م ده‌سته‌به‌ری ڕێزگرتن بن
له‌و ڕێساگه‌له.
2- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، هه‌موو هه‌نگاوێکی لەبار ده‌نێن بۆ
ده‌سته‌به‌رکردنی ڕێگرتن له به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی مرۆڤی ژێر
پازده ساڵ له دوژمنکاریدا.
3- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، مرۆڤی ژێر پازده ساڵ، له هێزی چه‌کداری خۆدا
وه‌رناگرن. ئه‌گه‌ر مرۆڤی ژوور پازده و ژێر هه‌ژده ساڵ
وه‌رگیران ئه‌وا ده‌بێ هه‌وڵبدرێ له پێشدا گه‌وره‌کان
وه‌رگیرێن.
4- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌کانی خۆیان
ده‌رباره‌ی پارستن و سه‌رپه‌رشتی کردنی خه‌ڵکی سڤیل، که
به‌شێکه له قانوونی مرۆڤدۆستانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌موو
هه‌نگاوێکی لەبار ده‌نێن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پاراستن و
سه‌رپه‌رشتیکردنی ئه‌و زارۆکانه‌ی دووچاری ناکۆکیی چه‌کداری
ده‌بن.
به‌ندى 39
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست، هه‌موو
هه‌نگاوێکی لەبار ده‌نێن بۆ ده‌رفه‌تخۆشکردنی بووژاندنه‌وه‌ی
له‌شه‌کی و ده‌روونی، هه‌روه‌ها گونجاندنه‌وه‌ی جڤاکیی
زارۆکێک، که دووچاری هه‌ر شێوه به‌دکاری، ده‌ستدرێژی،
په‌لاماردان، ئه‌شکه‌نجه یان هه‌ر سزا، ڕه‌فتارێکی دڕ و
نامرۆڤانه ناکۆکیی چه‌کداری و ڕێزشکێن بووبێت.
بووژاندنه‌وه و گونجاندنه‌وه‌ی وه‌ها، ده‌بێت له
ژینگه‌یه‌کدا بێ، ته‌ندروستی و که‌رامه‌ت و سه‌روه‌ریی زارۆکی
تێدا گه‌شه‌بکات.
به‌ندى 40
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌یسه‌لمێنن، که هه‌موو زارۆکێکی گومان‌لێکراو،
تاوان ئاڕاسته‌کراو، یان به تاوانبار دانراو، مافی هه‌یه به
شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بکرێ:
- ده‌رککردنی زارۆکه‌که بۆ به‌ها
و که‌رامه‌ت زیاد بکات،
- ڕێزی زارۆکه‌که بۆ مافگه‌لی
مرۆڤانه و ئازادیی بنه‌ڕه‌تیی که‌سانی دیکه زیاد بکات،
-
ته‌مه‌نی زارۆکه‌که ڕه‌چاو بگیرێ،
- ته‌مای
گونجاندنه‌وه‌ی زارۆکه‌که، ڕه‌چاوبگیرێ بۆ ئه‌وه‌ی له
کۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆڵێکی بنیاتنه‌رانه بگرێته ئه‌ستۆ.
2- بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته و به ڕه‌چاوگرتنی ڕێساگه‌لی له‌باری ناو
ئامرازگه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست،
به‌تایبه‌تی ده‌بنه ده‌سته‌به‌ری:
-
نابێ هیج زارۆکێک به هۆی کردارێک، یان هه‌ڵه‌یه‌ک، کە ئێستا،
به قانوونی میللی، یان
a
نێونه‌ته‌وه‌یی قەدەغەیە و
ئه‌و ده‌مه‌ی ڕووداوه‌که‌ی تێدا ڕووداوە قه‌ده‌غه نه‌بووبێ،
به گومان‌لێکراو، تاوان ئاڕاسته‌کراو، یان تاوانبار دابنرێت.
-
هه‌ر زارۆکێک، گومانی تاوانێکی لێبکرێ، یان تاوانێکی
ئاڕاسته‌بکرێت، لایه‌نی که‌م ئه‌م
b
ده‌سته‌به‌رانه‌ی ده‌بێ:
- به
بێگوناهـ دابنرێ، هه‌تا گوناهی زارۆکه‌که به‌پێی قانوون
ده‌سه‌لمێندرێ.
- ده‌ستبه‌جێ
و ڕاسته‌وخۆ ئاگادار بکرێ له‌و داوایه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، و
ئه‌گه‌ر گونجاو بێ، له ڕێی دایک‌وباوک، یان سه‌رپه‌رشتییه‌وه،
و هه‌روه‌ها یاریده‌ری قانوونی هەبێت
و کاتی ئاماده‌کردن و
ڕه‌پێشخستنی داکۆکینامه‌ی خۆی، یارمه‌تیی دیکه‌ی له‌باری
هه‌بێ.
-
دۆزه‌که‌ی بێوه‌خران، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌یه‌کی پسپۆڕی ئازادی
بێلایه‌نه‌وه، یه‌کلا بکرێته‌وه، یان له‌لایه‌ن بنگه‌یه‌کی
دادپرسه‌وه، له پرۆسه‌یه‌کی بێلایه‌ندا، به‌پێی قانوون و به
ئاماده‌بوونی یاریده‌ری قانوونی. هه‌روه‌ها دایک‌وباوک، یان
سه‌رپه‌رشتی زارۆکه‌که، به مه‌رجێک ئه‌مه‌یان دژ به
به‌رژه‌وه‌ندی زارۆکه‌که نه‌بێ، به‌تایبه‌تی به ڕه‌چاوگرتنی
ته‌مه‌ن و بارودۆخی زارۆکه‌که.
-
زۆری لێنه‌کرێت بۆ گه‌واهی، یان بۆ سه‌لماندنی تاوانباریی خۆی،
هەر گه‌واهیەک دژ به زارۆکه‌که بێت، لێی بپرسرێته‌وه، یان
بدرێ به لێپرسینه‌وه و هه‌روه‌ها و به‌هه‌مان هه‌لومه‌رج
داوای گه‌واهی بۆ زارۆکه‌که بکرێ و بدرێنه لێپرسینه‌وه.
- ئه‌گه‌ر
زارۆکه‌که به تاوانبار دانرا، ئه‌م بڕیاره و بڕیاری
هه‌ڵسوکه‌تێک، که ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی ئه‌میان، بدرێنه
فه‌رمانگه‌یه‌کی به‌رزتری، پسپۆڕی، ئازاد و بێلایه‌ن، یان
بنگه‌یه‌کی دادپرسی به پێی قانوون بۆ پێداچوونه‌وه.
-
ئه‌گه‌ر زارۆکه‌که له‌و زمانه‌ی به‌کارده‌هێنرێ تێنه‌گات و
نه‌زانێ قسه‌ی پێ‌بکات، سوود له ته‌رجومان وه‌ربگیرێت، بێ
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زارۆکه‌که بکه‌وێت.
- له
سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌که‌دا، ڕێزی ته‌واو له ژیانی که‌سه‌کی
زارۆکه‌که بگیرێت.
3- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌رفه‌ت خۆشبکه‌ن بۆ دانانی
قانوون و پرۆسه، و بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانگه و ده‌زگه‌ی
تایبه‌ت بۆئه‌و زارۆکانه‌ی، که گومانیان لێده‌کرێ، تاوانیان
ئاڕاسته‌ده‌کرێ، یان تاوانبارده‌کرێن، و به‌تایبه‌تی:
-
سنووری
هه‌ره‌ژێری سزا دیاری بکرێت.
a
- گه‌ر
له‌بار و به‌پێویست زانرا، کار بکرێ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی
ئه‌وانه‌ی منداڵترن له‌و
b
ته‌مه‌نه،
بێ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگه به‌کار بهێنرێت، به‌و مه‌رجه‌ی
مافگه‌لی مرۆڤ و پاراستنی ده‌ستووریی ته‌واو ڕێزگیراو بێ.
4- هه‌نگاوی
هه‌مه‌جۆر - وه‌ک:
سه‌رپه‌رشتی، ڕێنوێنی و ڕێساگه‌لی
ئامۆژگاری و چاودێری، سه‌رپه‌رشتیی ناو خێزانی سه‌رپه‌رشت،
دابینکردنی به‌رنامه بۆ خوێندنی گشتیی و فێرکاریی پیشه‌یی و
ئەڵتەرناتیڤی دیکه بۆ سیسته‌می سه‌رپه‌رشتیی زارۆک له
مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تدا،
- بنرێ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
ڕه‌فتارێکی وه‌ها به‌رانبه‌ر زارۆک گونجاوبێ بۆ خۆشگوزه‌رانیان
و له‌باربێ، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوگرتنی، هه‌م بارودۆخی که‌سه‌کیی
زارۆکه‌که و هه‌م تاوانه‌که.
به‌ندى 41
هیچ به‌شێکی ئه‌م په‌یماننامه‌یه کار ناکاته سه‌ر
بڕیارگه‌لێکی، له بواری ڕاستاندنی مافگه‌لی زارۆک زیاتر بڕۆن
و له‌م دەستوورانه‌دا هاتبن:
- ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌ست،
a
-
ده‌ستوورێکی نێونه‌ته‌ویی، که ئه‌و ده‌وڵه‌ته بگرێته‌وه. b
به‌شی دووه‌م
به‌ندى 42
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست،
سۆزده‌ده‌ن، له‌ڕێی هه‌نگاوی گونجاو و چالاکه‌وه، بڕیار و
پرنسیپه‌کانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه به‌ناو زارۆکان و
گه‌وره‌ته‌مه‌ناندا بڵاو بکه‌نه‌وه.
به‌ندى 43
1- بۆ
ئه‌زموونکردنی به‌ره‌وپێشچوونی ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست له
بواری ڕاستاندنی به‌رپرسایه‌تییان، به‌پێی ئه‌م
په‌یماننامه‌یه، ده‌بێ کۆمیته‌یه‌ک بۆ مافگه‌لی زارۆکان بێته
دامه‌زراندن بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه،
2- کۆمیته‌که
ده‌بێت پێکهاتبێ له ده (١٠) پسپۆڕی ناسراو به ئاکاربه‌رزیی
و لێسه‌لمێندراو له‌و بوارانه‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه
ده‌یانگرێته‌وه. ئه‌ندامانی کۆمیته‌که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌سته‌وه، له‌ناو هاوزێدانی خۆیدا، دێنه هه‌ڵبژاردن و
ئه‌م ئه‌ندامانه به توانای خۆیان
کار
ده‌که‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێ هه‌م یه‌کسانیی دابه‌شینی
جۆگرافی و هه‌م سیسته‌می بنه‌ما ده‌ستوورییه‌کان ڕه‌چاو
بگیرێن.
3- ئه‌ندامانی
کۆمیته‌که، به ده‌نگدانی نهێنی دێنه هه‌ڵبژاردن و له
لیسته‌یه‌کی ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ناوزه‌دیان ده‌که‌ن.
هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی په‌یمانبه‌ست بۆی هه‌یه یه‌ک ئه‌ندامی خۆی
ناوزه‌دبکات.
4- یه‌که‌م
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م کۆمیته‌یه، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی شه‌ش(٦) مانگ پاش
ڕۆژی پیاده‌کردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، بکرێت. پاش ئه‌وه‌ش،
به دوو(٢) ساڵ جارێک. لایه‌نی که‌م، چوار(٤) مانگ به‌ر له
ڕۆژی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک، ده‌بێ سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتوو، به‌نووسین داوا له ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست بکات،
که له ماوه‌ی دوو(٢) مانگدا پێشنیازی خۆیان ڕه‌پێشبخه‌ن.
پاشان، سکرتێری گشتی، لیسته‌ی هه‌ر هه‌موو که‌سانی پێشنیازکراو
به پێی ڕیزبه‌ندی ئه‌لفوبێ، له‌ته‌ک ناوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
په‌یمانبه‌سته‌ی پێشنیازیکردوون، سازده‌کات و ده‌یخاته
به‌رده‌ستی ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست.
5- هه‌ڵبژاردن
له جڤینی ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ستدا ده‌بێ، که سکرتێری
گشتیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، داوایانده‌کات و له باره‌گای
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو ده‌گیرێن. له‌م جڤینانه‌دا، که به
ئاماده‌بوونی دوو له سێی( ٢/٣) ژماره‌ی ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌بنه بڕیارده‌ر، ئه‌و که‌سانه‌ی زیاترین
ژماره‌ی ده‌نگ و زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگی ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ستی ئاماده و ده‌نگده‌ر ده‌هێنن، بۆ کۆمیته‌که
دێنه هه‌ڵبژاردن.
6- ئه‌ندامی
کۆمیته، بۆ ماوه‌ی چوار(٤) ساڵ دێنه‌هه‌ڵبژاردن. ده‌شێ
بێنه‌وه هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر دیسان ناوزه‌دبکرێنه‌وه. دوو(٢)
ساڵ پاش هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م، کاتی مانداتی پێنج(٥) ئه‌ندام
کۆتا ده‌بێ. ده‌ستبه‌جێ پاش یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن ناوی ئه‌و پێنج
ئه‌ندامه، به ناو ڕاکێشان، له‌لایه‌ن ده‌مڕاستی جڤینه‌که‌وه
دیاریده‌کرێ.
7- ئه‌گه‌ر
ئه‌ندامێکی کۆمیته‌که بمرێت، یان ده‌ست له کاره‌که‌ی خۆی
هه‌ڵبگرێت یان ئاشکرای بکات، که له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت
ناتوانێ کاره‌که‌ی خۆی له کۆمیته‌که‌دا جێبه‌جێبکات، ئه‌وا
ده‌بێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته په‌یمانبه‌سته‌ی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی
ناوزه‌دکردبوو، به مه‌رجی سه‌لماندنی کۆمیته‌که، پسپۆڕێکی
دیکه له ناو هاوزێدانی خۆیدا ناوزه‌دبکات بۆ گرتنه ئه‌ستۆی
ئه‌و ئه‌رکه بۆ ئه‌و ماوه مه‌نداته‌ی ماوه.
8- کۆمیته‌که
خۆی شیرازه‌ی کاری خۆی دیاریده‌کات.
9- کۆمیته‌که
سه‌رۆکایه‌تییه‌ک، بۆ ماوه‌ی دوو(٢) ساڵ، بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
10- جڤینه‌کانی
کۆمیته‌که، له باره‌گای ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، یان له
جێیه‌کی دیکه‌ی له‌بار، که کۆمیته‌که بڕیاریده‌دات،
ده‌گیرێن. له باری ئاسایی‌دا کۆمیته‌که ساڵانه کۆ
ده‌بنه‌وه.
ماوه‌ی جڤینه‌کانی کۆمیته‌که به
ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ستدا دیاریده‌کرێ،
گه‌ر پێویستیکرد، ده‌ستکاری ده‌کرێ، ئه‌ویش به سه‌لماندنی
ئه‌نجومه‌نی گشتی.
11- سکرتێری
گشتیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، ده‌بێ کارمه‌ند و ده‌زگه‌ی
پێویست ته‌رخانبکات بۆ ئه‌وه‌ی کۆمیته‌که بتوانێ ئه‌رکی خۆی
به‌پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر جێبه‌جێ
بکات.
12- ئه‌ندامانی
ئه‌م کۆمیته‌یه‌ی به‌پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه دامه‌زراوه،
ده‌بێ به سه‌لماندنی ئه‌نجومه‌نی گشتی مووچه‌وه‌ربگرن، به‌و
مه‌رجانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی دایده‌نێ.
به‌ندى 44
1- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، سۆزده‌ده‌ن، له ڕێی سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتووه‌وه، ڕاپۆرتبده‌ن به کۆمیته‌که، ده‌رباره‌ی ئه‌و
کارانه‌ی کردوویانه بۆ پیاده‌کردنی ئه‌و مافانه‌ی له‌م
په‌یماننامه‌یه‌دا هاتوون و پێشکه‌وتنێکی وه‌ده‌ستهاتبێ له
سوودمه‌ندبوون له‌م مافانه:
- له
ماوه‌ی دوو(٢) ساڵی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه
ده‌وڵه‌تی په‌یمانبه‌ست ده‌گرێته‌وهa
- پاش ئه‌وه به پێنج(٥) ساڵ جارێک
b
2- ڕاپۆرته‌کانی
سه‌ر به‌م به‌نده، ده‌بێ هه‌لومه‌رج و کێشه، گه‌ر هه‌بێ،
دیاریبکات و چۆن کاری کردۆته سه‌ر جێبه‌جێکردنی پبەندە‌کانی
ئه‌م په‌یماننامه‌یه. ڕاپۆرته‌کان ده‌بێ ئاگاداریی ته‌واویان
تێدابێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمیته‌که وێنه‌یه‌کی ته‌واوی هه‌بێت
ده‌رباره‌ی پیاده‌کردنی بڕیاره‌کانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه له‌و
ده‌وڵه‌ته‌ی جێی باسه.
3- ده‌وڵه‌تێکی
په‌یمانبه‌ست، که له یه‌که‌م ڕاپۆرتدا ئاگاداریی ته‌واوی
داوه به کۆمیته‌که
پێویست ناکات
له ڕاپۆرته‌کانی پاش ئه‌ویاندا،
که له به‌شی( ب ) ی
یه‌که‌م خاڵدا باسکراون، هه‌مان ئاگاداریی بنه‌ڕه‌تی دووپات
بکاته‌وه.
4- کۆمیته‌که
ده‌توانێت داوای ئاگاداریی زیاتر بکات، له ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست ده‌رباره‌ی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی ئه‌م
په‌یماننامه‌یه.
5- کۆمیته‌که
به دوو(٢) ساڵ جارێک، له ڕێی کۆڕی ئابووره‌کی و جڤاکییه‌وه،
ڕاپۆرت ده‌رباره‌ی کاره‌کانی خۆی ده‌خاته به‌رده‌م
ئه‌نجومه‌نی گشتییه‌وه.
6- ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، ده‌بێ ڕاپۆرته‌کانی خۆیان له وه‌ڵاته‌کانی
خۆیاندا، بۆ گه‌ل ئاشکرا بکه‌ن.
به‌ندى 45
به مه‌به‌ستی رێخۆشکردن بۆ جێبه‌جێکردنێکی کاریگه‌رانه‌ی
بڕیاره‌کانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه و بۆ هاوکاریی
نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و بوارانه‌ی په‌یماننامه‌که ده‌یان
گرێته‌وه، ده‌بێ:
- بنگه‌ی
تایبه‌تکار، «فه‌ندی زارۆکانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو»
و بنگه‌ی دیکه‌ی
a
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، مافیان هه‌بێ به‌شداربن له چاودێریی
جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، که
ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی مانداتی ئه‌وانه‌وه. کۆمیته‌که بۆی
هه‌یه داوای ئامۆژگاری پسپۆڕانه بکات له بنگه و سازمانی
پسپۆر، که کۆمیته‌که به له‌باری بزانێت، ده‌رباره‌ی جێبه‌جێ
کردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، که ده‌که‌ونه
چوارچێوه‌ی چالاکی ئه‌وانه‌وه. کۆمیته‌که بۆی هه‌یه داوای
ڕاپۆرت بکات له بنگه‌ی تایبه‌تکار، «فه‌ندی زارۆکانی سه‌ربه
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو» و له بنگه‌ی دیکه‌ی ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتوو ده‌رباره‌ی پیاده‌کردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه له
بوارێکی بکه‌وێته چوارچێوه‌ی چالاکیی خۆیانه‌وه.
- کۆمیته‌که،
به شێوه‌یه‌کی خۆی به له‌باری بزانێ، ده‌بێ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی
ده‌وڵه‌تانی
b
په‌یمانبه‌ست، بدات به بنگه‌ی تایبه‌تکار، فه‌ندی زارۆکانی
سه‌ربه ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، بنگه و سازمانی دیکه‌ی پسپۆڕ،
که ده‌رباره‌ی داواکاری، یان پێداویستی ئامۆژگاریی ته‌کنیکی،
یان کۆمه‌کی ته‌کنیکین، وێڕای دید و بۆچوونی کۆمیته‌که خۆی و
پێشنیازه‌کانی ده‌رباره‌ی ئه‌و داواکاری، یان پێداویستییانه.
-
کۆمیته‌که بۆی هه‌یه ڕاسپارده بداته ئه‌نجومه‌نی گشتی، بۆ
داواکردن له سکرتێری گشتی
c
که، بۆ سوودی ئه‌م کۆمیته‌یه، بڕیاری تۆژینه‌وه بدرێ
ده‌رباره‌ی دۆزی تایبه‌ت به مافگه‌لی زارۆک.
- کۆمیته‌که
بۆی هه‌یه پێشنیاز و ڕاسپارده‌ی گشتی بدات له‌سه‌ر بنه‌مای
ئاگادارییه‌کانی
d
به‌ندی 44 و 45 ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه. ئه‌و پێشنیاز و
ڕاسپارده گشتییانه ده‌درێنه هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی
په‌یمانبه‌ستی په‌یوه‌ندیدار و هه‌روه‌ها ده‌درێنه
ئه‌نجومه‌نی گشتی له‌گه‌ڵ تێبینیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ست، گه‌ر هه‌بن.
به‌شی سێیه‌م
به‌ندى 46
ڕێ کراوه‌یه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تان
ئه‌م په‌یماننامه‌یه مۆر بکه‌ن.
به‌ندى 47
ئه‌م په‌یماننامه‌یه ده‌بێ
بسه‌لمێندرێ و ئامرازی سه‌لماندنه‌که‌شی ده‌سپێردرێ به
سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو.
به‌ندى 48
ئه‌م په‌یماننامه‌یه، هه‌ر به
کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی ئامادەبێ پێبه‌ندی
بێ. ئامرازی پێبه‌ندبوونه‌که ده‌سپێردرێ به سکرتێری گشتیی
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو.
به‌ندى 49
1- ئه‌م
په‌یماننامه‌یه، ده‌بێته بڕیارده‌ر پاش سێهه‌مین ڕۆژی پاش
ڕۆژی سپاردنی به سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو.
2- له
په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی سه‌لمێنه‌ر، یان
پێبه‌ندی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، پاش سپاردنی بیسته‌مین ئامرازی
سه‌لماندن، یان پێبه‌ندبوون، ئه‌م په‌یماننامه‌یه ده‌بێته
بڕیارده‌ر پاش سی ڕۆژ له‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئامرازی
سه‌لماندن، یان پێبه‌ندبوونی، ده‌سپێرێ.
به‌ندى 50
1- ده‌وڵه‌تێکی
په‌یمانبه‌ست بۆی هه‌یه پێشنیازی گۆڕانکارییه‌ک بکات له‌م
په‌یماننامه‌یه‌دا و پێشنیازه‌که‌ی بنێرێت بۆ سکرتێری گشتیی
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو. پاشان سکرتێری گشتی پێشنیازی
گۆڕانکارییه‌کان ده‌نێرێت بۆ ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست
له‌گه‌ڵ داوای وه‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
لایان باشه کۆنفرانسێک بۆ ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست بگیرێت
به مه‌به‌ستی باسکردنی پێشنیازه‌کان و ده‌نگ دان له‌سه‌ریان،
یان نا. ئه‌گه‌ر لایه‌نی که‌م یه‌ک له سێی(١/٣) حکوومه‌ته‌کان
له ماوه‌ی چوار(٤) مانگی پاش ناردنی پێشنیازه‌کان،
کۆنفرانسێکی ئه‌وتۆ بسله‌مێنن، ئه‌وا سکرتێری گشتی بانگی
کۆنفرانسێک ده‌دا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوودا.
پێشنیازێکی گۆڕانکاری، که زۆربه‌ی ده‌نگی ده‌وڵه‌تانی
په‌یمانبه‌ستی ئاماده و ده‌نگده‌ری کۆنفرانسه‌که بهێنێت
ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گشتییه‌وه بۆ سه‌لماندن.
2- گۆڕانکارییه‌کی
له بابه‌تی خاڵی یه‌که‌می ئه‌م به‌نده، که له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی گشتییه‌وه سه‌لمێندرا و دوو له سێی(٢/٣)
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست ده‌نگیان بۆ دا، کارایه.
3- که
گۆڕانکارییه‌ک به کارادانرا، ئه‌وا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
ده‌گرێته‌وه، که گۆڕانکارییه‌که‌یان سه‌لماندووه.
ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه‌ی په‌یمانبه‌ست هێشتا هه‌ر گرێدراوی ئه‌م
په‌یماننامه‌یه و
گۆرانکارییه‌کانی پێشترین
گه‌ر هه‌بن.
به‌ندى 51
1- سکرتێری
گشتیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو، ده‌بێ تێکستی په‌رواگه‌ریی
ده‌وڵه‌تانی په‌یمانبه‌ست، که ده‌می سه‌لماندن یان
پێبه‌ندبوونیان دایان ڕشتووه، وه‌ربگرێ و بنێرێت بۆ هه‌موو
ده‌وڵه‌تان.
2- په‌رواگه‌رییه‌ک
دژ به مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌م په‌یماننامه‌یه بێ
ناسه‌لمێندرێ.
3- ده‌کرێ
په‌رواگه‌ری له هه‌ر کاتێکدا بێ بکێشرێته‌وه، وه‌ها باشه
به تێبینییه‌ک ئاڕاسته‌ی سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو
بکرێ. پاشان ئه‌ویش هه‌موو ده‌وڵه‌تان ئاگادارده‌کاته‌وه.
تێبینییه‌که له ڕۆژی وه‌رگرتنییه‌وه له‌لایه‌ن سکرتێری
گشتیه‌وه کارایه.
به‌ندى 52
ده‌وڵه‌تێکی په‌یمانبه‌ست ده‌توانێ
پاشه‌کشه له‌م په‌یمانه بکات به نووسینی تێبینییه‌ک بۆ
سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو. ، پاشه‌کشه‌که یه‌ک(١)
ساڵ پاس وه‌رگرتنی تێبینییه‌که له‌لایه‌ن سکرتێری گشتیه‌وه،
کارایه.
به‌ندى 53
سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌تانی
یه‌کگرتوو، به ئه‌مینداری ئه‌م په‌یماننامه‌یه داده‌نرێ.
به‌ندى 54
تێکستی ڕه‌سه‌نی ئه‌م
په‌یماننامه‌یه، که تێکسته عاره‌بی، ئینگلیزی، فرانسی،
چینی، ڕووسی و سپانییه‌که‌ی وه‌ک یه‌ک ڕه‌وان، ده‌بێ بسپێرێن
به سکرتێری گشتیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو. بۆ سه‌لماندن.
لێره‌دا نوێنه‌رانی ئیمزاکار، که هه‌ر یه‌که‌ی له‌لایه‌ن
حکوومه‌تی خۆیه‌وه مافی مۆری دراوه‌تێ، ئه‌م
په‌یماننامه‌یه‌یان مۆر کردووه.
ڕوونکردنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ک
-
به‌دڕووداو accident
-
به‌یاننامه‌ی
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو The
Charter of the United Nations
-
بووژاندنه‌وه rehabilitation
-
په‌رواگه‌ری reservation تحفظ
-
په‌یماننامه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ International
Covenants on Human Rights
پێشپێگیری preventive بۆ
پێش گرتن له ڕووداو‌ێک
ته‌به‌ننی adoption
جاڕی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ The Universal
Declaration of Human Rights
جێ‌نشین placement
ناسنامه identity
ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو United
Nations
ڕاستاندنی realization تحقیق
ڕێساگه‌لی پرۆسه‌کاری procedural
rules
- فه‌ندی زارۆکانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو United
Nations Children's Fund
ماوه‌ماوه periodic
کاتی پشوو leisure
گه‌شانه‌وه recreation
نێوان ده‌وڵه‌تی intergovernmental
وه‌ڵاتانی فراژی developing
countries
Copyright © 2008 p4ckurd. All rights reserved.
|